پیاوێک ژنەکەی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک ژنەکەی دەکوژێت دواتر پارچە پارچەی دەکات و دەیشارێتەوە، خۆی بۆ وڵاتی ئێران، هەڵدێت. لەوێوە بە تەلەفۆن تاوانەکەی ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە(15/کانوونی دووەم/2025) پۆلیسی پێنجوێن ڕایگەیاند: پیاوێکی دانیشتووی قەزای پێنجوێن لە سەرەتای ئەمساڵ ژنەکەی دەکوژێت، دوای ئەوە پارچەپارچەی دەکات و لە حەوشەی خۆیان دەیشارێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان: ژنەکە تەمەنی (60) ساڵبووە. ژن و پیاوەکە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتن دانیشتووی قەزای پێنجوێنن، دوای ئەوەی ژنەکە دیارنامێنێت، کەسوکاری ژنەکە و منداڵەکانی پۆلیس ئاگاداردەکەنەوە.

بەگوێرەی کەسانی نزیک لەو ماڵە، دوای تاوانەکە پیاوەکە ڕادەکات بۆ وڵاتی ئێران لە وێوە بە تەلەفۆن کوشتن و شاردنەوەی ژنەکەی ئاشکرا دەکات. دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس، جەستەی ژنەکە بەشێوێندراوی لە ناو حەوشەی ماڵەکەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین