وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: ئەردۆغان حەماسی هێنا سەر مێزی گفتوگۆ تورکیە

نوچە نێت

لەدوای راگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە غەززە داوای لە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە هاوکارییان بکات بۆ ئەوەی حەماس بێتە سەر مێزی دانوستاندن.

ئەمڕۆ هەینی (17/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، سەرنجەکانی هەموو جیهان لەسەر راگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیلە، زۆرێک لەوڵاتان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد و میدیاکانی ئیسرائیلیش رایانگەیاند، بەیانی کابینەی ئەمنی حکوومەت بۆ جارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ حەماس سەبارەت بە ئاگربەست لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆدەبنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە رازیکردنی حەماس بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئیسرائیل رایگەیاندووە، "زۆر کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەکتەرە سەرەکییەکانی ناوچەکە کرد، وەک رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوامان لێکرد قورسایی و کاریگەرییەکانی بەکاربێنێت بۆ ئەوەی حەماس بێتە سەر مێزی دانوستاندن لەگەڵ ئیسرائیل و رێککەوتنێت واژۆبکەن و ئەویش ئەم کارەی کرد."

دوێنێ لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لەغەززە ئەردۆغان لەپەیامێکدا پێشوازی لە رێککەوتنەکرد و رایگەیاند، "رێز و سڵاو لەگەڵ و ئازایەتی و قارەمانانی غەززە دەکەم، کە بوێرانە بەرگرییان لەخاک و نیشتیمان و ئازایەتی خۆیان کرد بەرامبەر هێرشە نایاسایی و نامرۆڤایەتییەکانی ئیسرائیل، لەخودای گەورە دەپارێمەوە ڕێککەوتنی ئاگربەست سوودی هەبیت و رەحمەت بۆشەهیداکانیش دەنێرم کە بەخوێنی خۆیان ئاوی غەززەیان دا."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین