وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ ئەمریکا: پاشگەزببنەوە لەم هەنگاوە هەڵەیەتان تورکیە

نوچە نێت

دوێنی ئەمەریکا رایگەیاند، باشووری قربرسی یۆنان وڵاتێکی گونجاوە و دەتوانین چەکیان پێبفرۆشین و هاوکاری سەربازییان پێبدەین، لەبەرامبەر ئەم هەنگاوەی ئەمەریکا تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدانەی ئەم کارەی کردوو رایگەیاندووە، "ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەین هیوادارین لەم هەڵەیان باشگەزببنەوە، پێشبینی دەکەین ئیدارەی نوێی ئەمەریکا لەم زوانە دەست بەکارەکانی بکات و ئەم هەڵەیەی ئێستا سەرۆکی ئەمریکا پێچەوانە بکاتەوە."

ئەمڕۆ هەینی (17/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەڕاگەیێندراوێکدا ئیدانەی بڕیارێکی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، "ئێمە ئیدانەی بریارەکەی دوێنێ ئەمەریکا دەکەین کە رایگەیاند باشووری قوبرسی یۆنان وڵاتێکی گونجاوە بۆ فرۆشتی چەک و ڕاهێنانی مەشقی سەربازیی، هەروەها هاوراین لەگەڵ ڕاگەیێندراوەکەی باکووری قوبرسی تورکیا و بۆ چوونەکانیان."

لەڕاگەیێنراوەکەی تورکیا هاتووە، ئەمەریکا دەیەوێت لەناوچەکە گرژییەکان زیاد بکات و ڕاشیانگەیاندووە، "ئەم بریارە دەبێتە زیادکردنی چالاکییە سەربازییەکان لە دورگەکە، لەئێستادا هەرێمەکانی هەردوو ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەرێت و پێویستە هیچ لایەنێک دەستوەردان نەکات و خۆیان لە ئیسرفزار بە دووربگرن و هەنگاوی گونجاو بنێن لە ناوچەکە."

تورکیا لە ڕاگەیێندراوەکە داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، "هیواخوازین ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ئەم هەنگاوە هەڵەیەی سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا راستبکاتەوە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی باکووری قوبرسی تورکیا و پشتیوانی زیادکردنی تواناکانی بەرگریی ئەو وڵاتە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین