سێ برا لە توركیا مزگەوتی باوكیان وەك میرات دابەش دەكەن کولتوور

نوچە نێت

لە توركیا كوڕانی عەبدولباقی حوسێنی، كە ساڵی (2023) مردووە لەسەر میراتی باوكیان كە ملیارەها لیرە دەبێتە ناكۆكیان، ناكۆكییەكان دەگاتە ئاستێك، كە ئەو مزگەوتی باوكیان درووستی كردووە دابەشی بكەن.

راگەیاندنەكانی توركیا باسی هەندێك وردەكاری ململانێی ئەو كوڕەیان كردووە، كە لەسەر میراتی باوكیان ناكەن، ماڵپەڕی " T24" ئاماژە بەوە دەكات ئەو سێ برایە ناویان محەمەد ساقی و محەمەد فەتاح و محەمەد موبارەكە، سامانەكەیان (17) ملیار لیرە و پێنج هەازر شوێنی بەكرێدانە.

لەدوای مردنی باوكیان ئەوكان پێكەوە كۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە دەكەن بە ناوی " مەشیخەی هاوبەش بەڵام لەدوای مردنی باوكیان ناكۆكییەكانیان زیاد دەكات و دەگاتە ئاستی توندوتیژی خێزانی، دوای ساڵ و نیوێك نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك لەسەر دابەشكردنی میراتی باوكیان، ئەوەش ململانێیەكەی بردە ئاستێكی بێ پێشینە.
لە گۆڕانكارییەكان لەناكاو ململانێكان گەیشتە توند و تیژی و بووبە شەڕە بەرد لەنێوان ئەندامانی ئەو گرووپە لە گوندی مەزنیل لە ویلایەتی ئەدیامان لە باشووری توركیا.
ئیسماعیل حەقی ئاری لە رۆژنامەی "بیرگۆن"ی توركیا ئاماژە بە پێدانانەكان دەكات لەو رووداوە كە چەند كەسێك برینداربوونە، ئەوەش بۆتە هۆی داواكردنی هێزەكانی پۆلیس بۆ رێگری لەم دۆخە.
لە هەمان كاتدا محەمەد ساقی حوسێنی دەڵێت، "ئەو میراتەی دابەش نەكراوە بریتییە لە عەقاراتی گەورە، كە كاریگەری لەسەر دۆخی دارایی ئەو گرووپە هەیە كە شێخ محەمەد راشید ئەرۆل، شێخی نەقشبەندی لە رابردوو دایمەزراندووە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین