هونەرمەند شێروان عەبدوڕەحمان: ئەو تەمەنەی ماومە دەیکەم بە قوربانی تۆن بە تۆنی موزیك
نوچە نێت: چرا یاسین
شێروان عبدالرحمان، هونەرمەندێكی شاری هەولێرە، ماوەی (24) ساڵە لە نێو کاری هونەرییە و گۆرانی دەڵێت، لە دیمانەیەکدا بە نوچە نێت ئاشكرای دەكات، یەکەمین هونەرمەندی کوردە، كە لە کلیپی گۆرانیەکەیدا زمانی ئاماژەشی بەکارهێناوە، لەم بارەیەوە دەڵێت، "من وەک یەکەمین هونەرمەند ئەم شێوازەم لە کلیپەکانمدا بەکار هێنا و بیرۆکەکەشم لە هەواڵەکان وەرگرت، هەستم بەو بۆشاییە گەورەیە کرد، ڕاستە کە ئێمە ناتوانین موزیکەکەیان بەگوێ بگەیەنین، بەڵام دەتوانین لە ڕێی زمانی ئاماژەوە هۆنراوەکانیان پێ بگەیەنین و ئەوانیش بێبەش نەبن لە جوانی هۆنراوە کوردییەکان، بتوانن خۆیان تێیدا بدۆزنەوە."
ئەو هونەرمەندە لەبارەی نوێترین پڕۆژەی هونەری ئاماژە بەوەدەكات، ئێستا کار لەسەر نووسینی حەیران دەکات و ڕاشیگەیاند، "حەیران میراتێکی ڕەسەنی هونەری کوردی بەشی هەولێرە، و گرینگە کە ئێمەی هونەرمەندان درێژە بەو ڕێچکەیە بدەیین و نەهێڵین لەناو بچێت. نووسینی حەیران زەحمەتییەکی زۆری تێدایە، لەبەر ئەوەی دەبێت هەموو وشەکانی وشەی هەولێری ڕەسەن بن، بۆیە دەبێت بەر لە هەموو شتێك شارەزایی تەواوەتیت هەبێت لە بنزاری هەولێریی، ئینجا هەوڵی نووسینی حەیران بدەییت، ئەمە جیا لەوەی کە لە داڕشتنیدا بە تەواوی ڕەچاوی دەنگ و تۆن و شێوازی دەربڕینی وشەکان بکەییت. لە پاڵ کاری حەیران نووسین کاری سیناریۆی کلیپیش دەکەم، یەکەم کاریشم وەک سیناریۆنووس بۆ هونەرمەندی دیاری کورد (ئەیوب عەلی) بوو بۆ کلیپی یاران."
سەبارەت بە دۆخی ئێستای هونەری کوردی ئەم هونەرمەندە گووتی، "لەناو هونەری کوردی هونەرمەندی زێڕینمان هەیە، بەڵام ئێمە سەردەمی زێڕینمان پێویستە، بۆ ئەوەی ئەو سەردەمە زێڕینەش بێتە بوون پێویستە هەنگاوی زۆر گەورەتر باوێین، جگە لەوەش دەستی یەک بگرین چونکە هونەر شتێکی جەماعیە، تەنیا بە چەند هونەرمەندێک ناکرێ ئەو سەردەمە ئاوا بە ئاسانی دروست نابێت. هونەری کوردی هیچ کاتێک هەنگاوی گەورەی نەناوە من هونەری کوردی پێویستی بە ترافیکە ناکرێ ئەوەی هونەری پێنەبێت، نابێت گەورە بکرێت."
شێروان عەبدوڕەحمان لە بارەی دیارترین بەربەستانەی هونەرمەندان لەكارە هونەرییەکانیان دێتە بەردەمیان بۆ نوچەنێت گوتی، "لە کوردستان تاکە بەربەستێکی گەورە بێتە بەردەمی هونەرمەندان، بەربەستی مادییە، چونکە بۆ ئەوەی بتەوێت هونەرمەندێکی چالاک بیت، نابێت ڕێگە بدەیت ماوەی زۆر درێژ بکەوێتە نێوان بەرهەمەکان، بۆ نموونە من ماوەی دوو بۆ سێ مانگ جارێك بەرهەمێکی هونەریی بڵاودەکەمەوە، بۆ ئەمەش بێگومان بەربەست دروست دەبێت، بە تایبەت بۆ ژیانی تایبەتی، ڕەنگە ئەمە کار لە لایەنە هونەرییەکە نەکات، بەڵام بێگومان کاریگەریی لەسەر ژیانی تایبەتیم دەبێت. ڕەنگە نەتوانم گەشت بکەم، یان بە شێوازێکی باشتر ژیان بکەم، بەڵام هەرچییەك بێت هەرگیز ڕێگە نادەم هونەرەکەم برسی بێت، بەشێك لەو کەسایەتییە هونەرییانەی کە کارم لەگەڵ کردوون، بە زۆری خەریکی بازرگانین بە هونەر، و بەردەوام لایەنی ماددیان خستە بەر تواناکانم، ئەمەش وایکرد تووشی دڵشکان ببم و کە من بۆ ماوەیەك لە هونەر دووربکەومەوە."
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە هونەر بۆ ئەو عەشقە، تەنانەت بڕیاری داوە پڕۆسەی هاوسەرگیریی پێکنەهێنێت، بەڵكو بە تەواوی خۆی بۆ هونەر یەکلایی بکاتەوە، هەروەك خۆی دەڵێت، "هونەر زۆر شتی پێ بەخشیم، ئاسوودەیی و هەستکردن بە جوانی پێبەخشیم، لە سەرووی هەمووشیانەوە خۆشەویستی خەڵکی پێ بەخشیم، لە ژیانمدا لە موزیك زیاتر هیچ شتێکی لە پێشینەتر بۆم نییە، هاوکات پەیامی من ئەوەیە بتوانم یادگاریەکی جوان بۆ ئەو جیلەی ئێستا دروست بکەم لە دوارۆژ گوێ لە هونەرێکی پاک ڕابگرن، ئەو تەمەنەی کە ماومە، دەیکەم بە قوربانی تۆن بە تۆنی موزیك."
دەربارەی بە ئەزموونی هونەری، شێروان عەبدوڕەحمان ڕایگەیاند، لە ساڵی (2001) دەستی کردووە بە خوولی موزیک لەسەر ئامێری ئۆرگ، دواتر لە ساڵی (2013) لە کەناڵی (mbc) عەرەبی بەشدار بووە، و وەک یەکەم کورد بە زمانی کوردی گۆرانی گووتوە لەو ڕیکلامەدا، دواتر دەستی بە کاری گۆرانی گووتن کردووە،
سەبارەت بە ئەزموونی دانانی ئاواز و نووسینی تێكستی گۆرانی گوتن گووتیشی، "سەرەتا من ئەزموونی دانانی ئاواز و نووسینی تێکستم نەبوو، بەڵكو لەگەڵ چەند کەسێک کارم دەکرد وەک کاک نامۆ یان چەند کارێکی فۆلکلۆرم نوێ کردەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا من ئێستا خۆم ئاواز بۆ کارەکانم دادەنێم، و تێکست دەنوسم، گۆرانی مامۆستا و لەیلا زۆر چوونە ناو خەڵک، گۆرانی (مامۆستا) ئاوازی محمد عزیز تێکستی سەرکەوت ڕەسوڵ، و (لەیلا)ش کە کۆتا کارم بوو، تێکست و ئاوازی خۆم بوو. بەرهەمی داهاتووشم گۆرانییەکی تازەیە بۆ نەورۆز، ڕەنگە بە دوێت بەرهەمی بهێنم."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment