سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستە بەخێرایی سووپای ئیسرائیل لە لوبنان بکشێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی سەردانیکردنی بۆ لوبنان لەکۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی لە بەیروت رایگەیاند، "بەپێی ئەو ماوەیەی کە ئاگربەست دیاریکراوە پێویستە سووپای ئیسرائیل لە لوبنان بکشێتەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (19/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندت) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ کۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و دووبارە دەسەڵاتی دەوڵەت بەهێز دەبێتەوە و لەدوای بەرێکردنی ساڵێکی سەخت ئایندەیەکی گەش چاوەروانی وڵاتەکەیە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوادەکات سووپای ئیسرائیل لەخاکی لوبنان بکشێنەوە و دەڵێت، "لەوماوەیەی کە بۆ ئاگربەست دیاریکراوە  پێویستە سووپای ئیسرائیل لوبنان بەجێبهێڵێت و رێز لە سەروەری یەکپارچەیی خالی لوبنان بگرن، لەم پرۆسەیەدا  جێگیرکردنی هاوکاری سووپای لوبنان لە باشووری وڵاتەکە زۆر گرینگە و دەبێت لەمەوبەدوا دەوڵەتی لوبنان کۆنترۆڵی هەموو چەکەکانی سەر وڵاتەکەی بکات."

کۆتێرێس راشیگەیاند، "ئیسرائیل تاوەکو ئێستا لە هەندێک ناوچەی باشوور کشاوەتەوە، بەڵام دیارە تاوەکو ئێستا هێرشەکان بەردەوامە بۆسەر ژێرخانی ماڵەکانی باشووری لوبنان."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە (27)ـی تشرینی دووەمی ساڵی (2024) ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل راگەێندرا، بەگوێرەی رێککەوتنەکە سوپای لوبنان لەماوەی (60) ڕۆژ بڕیارە بگەرێتەوە باشووری لوبنان کە پێشتر ئیسرائیل داگیری کردبوو و هەروەها ئەوانیش بکشێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردن و شکاندنی ئاگربەست.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین