وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل بەهۆی ئاگربەستەوە دەستلەکارکێشانوەی خۆی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئیتامار بێن گەڤیر وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل و وەزیری پارتی دەسەڵاتی جوو ئەمڕۆ لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست و رێککەوتینی حەماس و ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (19/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی حەماس لیستی ناوی بارمتەکانی رادەستی حکوومەتی ئیسرائیل کرد، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل و وەزیرانی پارتی دەسەڵاتی جوولەکە دەست لەکارکێشانەوەیان لە کابینەی حکوومەت راگەیاند.

جگەلەمەش پارتی دەسەڵاتی جولەکە بەفەرمی لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند، لەدوای راگەیاندنی ڕێککەوتنەکە کە سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەیان هەریەک لە بن کڤیر سەرۆکی پارتەکە و وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل و یتچاک واسەرلاوف لە وەزارەتی گەشەپێدان و نەکێڤ و جەلیل و ئەمیچای ئەلیاهۆ لە وەزارەتی میرات دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

لەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەسستی غەززە لە قەتەر، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل رایگەیاندبوو ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت دەستلەکاردەکێشتەوە. هەروەها پارتی دەسەڵاتی جوولەکە بەسەرۆکایەتی بن گڤیر و شەش پەرلەمانتارن بەگوێرەی ئەو راگەیێدراوەیان هەرشەشیان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت دوێنێ بنامین نەتانیاهۆ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی کرد بۆ سەر غەززە و ڕانەگەیاندی ئاگربەست بەهۆی نەگەیشتنی لیستی ناوەکانی بارمتەکان، حەماسیش رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی ناوەکان نەناردراوە، ئەمرۆ لەدوای ناردنی ناوەکان ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل راگەێندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین