تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
نوچەنێت: ئافرەتان
دوای ئەوەی تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە، منداڵ و کەسوکاری ژنەکەش سکاڵایان لەسەر کەس تۆمار نەکردووە. بە پێی پشکنینی نەخۆشخانە ژنەکە خۆی کوشتووە.
ڕۆژی (31/کانوونی یەکەم/2024) تەرمی ژنێک لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە. دوای ئەوەی لە دادپزیشکی پشکنین بۆ تەرمەکەی دەکرێت دەڵێن"خۆکوژی بووە".
بە پێی زانیارییەکان، ژنەکە ناوی (ی.ج.م) تەمەنی (36) ساڵە و دایکی شەش منداڵە. بە پێی گوتەی هاوسەرەکەی، ژنەکە کاتێک بەیانی زوو لە خەو هەستاوە بۆ شیردان بە منداڵەکەی خۆی کوشتووە، چونکە کاتێک ئەو لە خەو هەستاوە ژنەکەی گیانی لە دەستداوە.
تا ئێستا ماڵی باوکی ژنەکە و منداڵەکانی، سکاڵایان لەسەر کەس تۆمار نەکردووە. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment