ژنە چالاکوانێک دەستگیر دەکرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە چالاکوانێکی خەڵکی شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی (17/کانوونی دووەم/2025) ئایدا عەموویی، تەمەن (40) ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنەوە لە سەر ئیشەکەی دەستگیردەکرێت. 

بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ئایدا عەموویی، بەبێ بەڵگەو نووسراوی دادگا لە هۆڵی وەرزشی خۆی لە کاتی کاردا، بەبێ ئەوەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی رابگەیەنن دەستگیرکراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. 

بە پێی زانیارییەکان، ئایدا عەموویی خێزاندارە و دایکی دوو منداڵە، پێشتر لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ھەڕەشەی لێ کراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین