مەزڵووم عەبدی: بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە پشتیوانی ئەڵمانیا دەکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند،  "ڕۆڵی ئەڵمانیا بەزردەنرخێنم لە پشتیوانیکردنی هێزەکانمان."

ئەمڕۆ دووشەممە (20/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (پەیامی کورد) بڵاویکردەوە، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد و کۆبوونەوە.

مەزڵووم عەبدی لە لێدوانێکدا لە هەژمار خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، "پێشوازیمان لە تۆبیاس توێکڵ بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد، پشتیوانی ئەلمانیا بۆ بنیاتنانەوەی دەوڵەتی سووریا لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی بە بەشداری هەموو لایەنەکان بەرز دەنرخێنین و پێشوازی لێدەکەین."

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێداوانەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات و دەڵێت، "بە خۆشحاڵییەوە ڕۆڵی ئەلمانیا زۆر بەرزدەنرخێنم لە پشتیوانیکردنی هێزەکانمان لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە تیرۆر بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی کەش بۆ هەموو سووریەکان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین