بە پاساوى سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سەرۆکی پارتى زەفەر دەستگیرکرا
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (20/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆکی پارتى زەفەر لە لێدوانێکیدا لە (19) کانوونی دووەم هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەستەمبۆڵ بەهۆی ئەو لێداوانەوە لێکۆلینەوەی لە دژی دەستپێکرد و ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە دەستگیرکرا.
ئۆزداغ لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاندبوو، "لە سەردەمی تورکیادا هیچ جەنگێکی خاچپەرستانە و مەسیحی و مولحید نەیانتوانی میللەتی تورکیا بکەنە دیست، بەڵام لەسەردەمی ئەردۆغان توێژە گەورەکانی تورکیا دەستیانکردووە بە لە دەستدانی گرینگیدان بە ئایینەکەیان، لەسەردەمی ئەردۆغان رێژەی دیست و بێدینەکان (16%)ـی تێپەراندووە، ئەردۆغان دەستیکردووە بە دابەشکردنی تورکیا لەنێوان فرمان و پێکهاتە ئاینییەکان، موشریکەکانی هێناوە و بوینە هاوبەشی ئێمە هەروەها ملیۆنان پەنابەری هێناوە، زیانیان بۆ ئیمان و کلتور و نەتەوەی تورکیا گەیاندووە، ئەوەی روودەدات بەهۆی دەسەڵاتی فاشیلی ئەکپارتییە."
لەدوای دەستگیرکردنی ئۆزداغ لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ئامادەم بۆ هەزار جاری تر ئەم ڵێدوانە دووبارە بکەمەوە."
ئۆزگور ئۆزەل لەدوای دەستگیرکردنی سەرۆکی گشتی پارتى زەفەر رایگەیاند، "لەبری ئەوەی لە کاتی نان خواردن دەستگیرتان دەکرد دەبوایە بانگهێشتانبکردبا بۆ لێپێچینەوە، ئەمە هەوڵێکە بۆ بێ دەسەڵاتکردنی ئۆپۆزسیۆن، دووبارە بانگەوازی تەیب ئەردۆغان دەکەم پێویستە لەمەوبەدوا بەڵێندەرە لاوەکییەکانی لە دژی رکابەرەکانی بەکارنەهێنێت و بەخێرایی سندوقی دەنگدان بۆ دەنگدەران بهێنێت."
لەلایەکی تر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ رەخنە لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "ناکرێت قەبوڵ بکرێت بەهۆی لێدوانێک لێکۆڵینەوە بەرامبەر بەرێز ئۆزداغ بکرێتەوە و بەخێرایی دەستگیر بکرێت، سیاسەت بۆ قسەکردن و ڕەخنەیە، نابێت دەسەڵاتی دادوەری ئامرازی سیاسی بێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment