دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچێکی سەش ساڵان
نوچەنێت: ئافرەتان
شەوی پێنجشەممە (16/کانوونی دووەم/2025)باوکی نیان، نیانی سەش ساڵان دەگەیەنێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بۆکان. پزیشکی ئێشکگر و پەرستارانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، شوێنی دەستدرێژی سێکسی، ئازاردان و سووتاندن لەسەر جەستەی دەبینن، بۆیە پاسەوانانی نەخۆشخانە ئاگادار دەکەنەوە و ھەر لەوێ باوکی دەستگیردەکرێت.
هەمان کات بە هۆی سەختی برینەکانییەوە، نیان رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ دەکرێت، بەڵام دوانیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی گیان لەدەستدەدات. چونکە نیان جگە لە دەستدرێژی سێکسی شوێنی لێدان و سوتان بە جەستەیەوە بووە.
ڕۆژی (20/کانوونی دووەم/2025) بەڕێوەبەری گشتی دادگای پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: تۆمەتباری سەرەکی دەستدرێژیکردن بۆ سەر نیان دەستگیرکراوە. کوڕێکی نۆزدە ساڵە.
لە سەرەتادا وابڵاوبووەوە، کە نیان لە لایەن باوک و باوەژنییەوە ئەشکەنجە دراوە، بەڵام دوای پشکنینی پزیشکی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەرکەوتووە کە" نیان باوەژنی نەبووە، بەڵکو برای ئەوژنەی کە پەیوەندی لەگەڵ باوکیدا هەبووە، تەمەنی نۆزدە ساڵە. بەهۆی پەیوەندی خوشکەکەیەوە هاتووچۆی ماڵی نیانی کردووەو دەستدرێژی کردووەتە سەر نیان و ئازاری داوە".
دایک و باوکی نیان. ماوەی ساڵێک و شەش مانگە ل جیابوونەتەوە. نیان لەگەڵ باوکی ژیاوە. دوای ئەوەی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ژنێک دروستکردووە، برایەکی نۆزدە ساڵی ئەم ژنە هاتووچۆی ماڵی کردوون.
ئێستا بکەری ئەو تاوانە، باوکی نیان و ئەو ژنەی کە پەیوەندی لەگەڵدا هەبووە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون. کوڕە نۆزدە ساڵەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو گوتوویەتی" لە ژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەردا بووە".
جگە لەو کوڕە، باوکی نیان و ئەو ژنەی پەیوەندی لەگەڵدا ھەبووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراون. پۆلیسی بۆکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕێکەوتی( 21/کانوونی دووەم/2025) رایگەیاند: داواکاری گشتی داوای سزای لە سێدارەدان دەکات، بۆ ئەو کوڕەی کە دەستدرێژی کردووەتە سەر نیان، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بە زووترین کات تاوانباران سزا وەردەگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment