دۆناڵد ترەمپ دەست بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونیدا رایگەیاند، "لە ئێستاوە سەردەمی زێڕینی ئەمریکا دەستپێدەکات".

ڕۆژی سێشەممە (21/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی سوێندی یاسایی خوارد بووە (47)مین سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێوڕەسمێكدا ترەمپ ژمارەیەک بڕیاری راگەیاند و راستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.

دیارترین بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم ڕۆژی دەست بەکاربوونی بریتین لە، دەرکردنی لێخۆشبوونی گشتی بۆ (1,500) دەستگیركراو، کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی گۆڕانی کەشوهەوای پاریس. ڕێکخستنی سنوور، سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتان بە ئامانجی دەوڵەمەندكردنی هاوڵاتییانی ئەمریكا.

ترەمپ ڕاشیگەیاند، چاكسازی لە سیستمی بازرگانی و وزە دەکەین، یەدەگی ستراتیجی بونیاد دەنێینەوە، لە ئەمڕۆوە لە سیاسەتی فەرمی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنیا دوو ڕەگەز هەیە کە بریتین لە نێر و مێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین