ترمپ هۆشداری بە پوتین دەدات و دەڵێت کۆتایی بە جەنگ بهێنە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا هەڕەشە لە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەکات و دەڵێت، دەبێت کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنێت، بە پێچەوانەشەوە سزای نوێ بەسەر رووسیا دەسەپێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا لەدوای بەدەستهینانی زۆریینەی دەنگەکان هەر زوو هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر رووسیا کرد، ئەمڕۆش هەڕەشەی لە سەرۆکی رووسیا کرد و سزای نوێشی بەسەر ئەو وڵاتە سەپاند.

ترەمپ لە لێداوانێکدا هۆشداری بە سەرۆکی رووسیا دەدات سەبارەت بە جەنگی بەردەوامی ئۆکراینا دەڵێت، دەبێت جەنگی ئۆکراینا و رووسیا کۆتایی پێبهێنرێت.

هەروەها ڕایگەیاند، "من گەلی رووسیام خۆشدەوێت، ئەوان لە جەنگی دووەمی جیهانی هاوکاری ئەمریکایان کرد نامەوێت زیانیان پێبگەینم."

سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانەکەیەدا دەشڵێت، "دەبێت ئەم جەنگە گاڵتەجارییە بوەستێنرێت، بارودۆخەکە لەئێستادا زۆر خراپتر دەبێت و ناچار دەبین سزای توندتر بەسەر رووسیا بسەپێنین ئەگەر ڕێککەوتنێک نەکرێت، ئەگەر من سەرۆک بوومایە هەرگیز نەمدەهێشت ئەو جەنگە دەستپێبکات و هەرچۆنێک بێت بە ڕێگای سەخت یان ئاسان ڕێككەوتنێكی نوێ ئەنجام بدەین، با چیتر کەسی تر ژیان لەدەست نەدات بەهۆی ئەم جەنگەوە."

پۆتین لە پەیامی پیرۆزبای لە سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا کاربکات، هەروەها دەشڵیت، کە دەیەوێت لەگەڵ ترەمپ ڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین