نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەگەری دابەشبوونی خاكی سووریا هەیە
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشه‌ممه (22/كانوونی دووه‌م/2025) ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی گوتارێكدا له كۆنفرانسی داڤۆسی سویسرا ترسی خۆی له دابه‌شبوونی سووریا نیشان دا و گوتی، ئه‌گه‌ره‌كان له‌م باره‌وه كراوه‌ن.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز دووپاتی کردەوە، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا و ئیسرائیل له ناوچه جیاجیاكانی سووریا دا هۆكاره‌كانن بۆ دابه‌شبوونی وڵاته‌كه.
جێگەی ئاماژە پێدانە ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ڕاپۆرتێكی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی كردبوو بۆ تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆژەکانی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له (8)ـی كانوونی یه‌كه‌می (2024) ـدا، به شێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه به پێشكه‌شكردنی پێشنیازێك كۆتایی هاتبوو كه تێیدا داوای به‌ستنی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی كراوه بۆ دابه‌شكردنی سووریا به‌سه‌ر چه‌ند كانتۆنێك.
ڕاپۆرته‌كه ڕوونیشی كردبووه‌وه، به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل له دوای ڕووخاندنی ڕژێمی ئه‌سه‌د چه‌ند جاریك كۆ بوونه‌ته‌وه و تاوتوێی ئه‌م پرسه‌یان كردووه و پاساویان بریتی بووه له، پاراستن و دەستەبەرکردنی ئاسایش و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment