ئەمەریکا داوای گواستنەوەى دەسەڵات لە سووریا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا داوای دەستپێكردنی فراوانی گواستنەوەى دەسەڵات لە سووریا دەكات و داواش دەكات ڕێگری لە سەر هەڵدانەوەی تیرۆر بكرێت.

ئەمڕۆ هەینى (24/ كانوونى دووەم/ 2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردووە، تامى برۆز، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا راگەیاند، مارکۆ رۆبیۆ، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا  لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتوگۆیان لەسەر گواستنەوەى پڕۆسەى گشتگیرى دەسەڵات لە سووریا کردووە.

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەوە شکردۆدتەوە، کە دەبێت حکومەتى نوێى دیمەشق رێگرى لەوە بکات سووریا ببێتە سەرچاوەیەک بۆ تیرۆرى نێودەوڵەتى و بەرەنگاری هەر جووڵەیەكی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بكات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین