ترەمپ بە بڕیارێك ئەوروپا نیگەران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا داوا لە ئەوروپا دەکات بەرانبەر بەو سەربازانەی لە وڵاتەکانیان ماونەتەوە برێک پارەیان پێبدەن، "ئەگەرنا نزیکەی (20) هەزار سەربازیان دەکشێننەوە."

ئەمڕۆ شەممە (25/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا بە چڕی دەستیکردووە بە کارەکانی و دەیەوێت (20) هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئەوروپا بکشێنێتەوە.

چەند دیپلۆماتکاری ئەوروپا بە ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی ئەنسایان راگەیاندووە، لە ئێستادا (100) هەزار سەربازی ئەمەریکی لە ئەوروپا هەیە، ترەمپ دەیەوێت زیاتر لە (20) هەزار سەرباز بگەرێنێتەوە بۆ ئەمەریکا.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە، ترەمپ لە چوارچێوەی کەم کردنەوەی سەربازەکانی و مانەوەوەیا لە ئەوروپا داوای هاوکاری دارایی لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا لەم چەند ڕۆژەی رابردوو ڕایگەیاند، کە وڵاتانی ئەوروپا وەک پێویست هاوکاری ئۆکراینا ناکەن، لەئێستادا ئەمەریکا (200) ملیار دۆلار لە یەکێتی ئەوروپا خەرج دەکات و ئەمە کارێکی گەمژەییە و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئێمە بە گەمژە دەزانن.

ئەم بریارەی سەرۆکی ئەمەریکا لەدوای ئەوەدێت ڕۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە کۆربەندی ئابووری جیهانی داڤۆس کرد، پێشتریش ئەمەریکا رایگەیاندبوو دەبێت وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ڕێژەی لە (2٪) داهاتی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی بەرگریی هاوپەیمانییەکەیان خەرج بکەن بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا پابەندی ئەم بریارە نەبوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین