ئەنجومەنی ڕۆحانی: مارەیی کچانمان کەمکردەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ئەنجومەنی رۆحانی کوردانی ئێزدی، مارەیی کچانی لەکاتی ھاوسەرگیریکردن بۆ چل گرام زێڕ کەمکردەوە. دەڵێن: لە پێناو ئاسانکردنی پرۆسەی هاوسەرگیریدایە.

ڕۆژی شەممە(25/کانوونی دووەم/2025) ئەنجومەنی ڕۆحانی کوردانی ئێزدی، لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە لە کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ڕۆحانیدا میری ئێزدیان، بڕیاریدا مارەیی کچان کەم بکاتەوە.

نزیکەی ساڵێکە نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە، ئەوەش وەکو ئاستەنگ لەبەردەم هاوسەرگیری گەنجاندا دەبینرێت. وەکو نەریت هەموو کچێک لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیریدا، داوای بڕێک ئاڵتون وەکو مارەیی دەکات. مارەیی کچان لە ئایینی ئیسلام و زۆربەی ئایینەکانی دیکە ڕێپێدراوە.

پێشتر مارەیی کچانی ئێزدی حەفتاو پێنج گرام زێڕبوو. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدیان بڕیارێکی بڵاوکردەوە، کە لەمەودوا مارەیی کچانی ئێزدی لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات کراوە بە چل گرام زێڕ.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین