ئیسرائیل: حەماس ڕێككەوتنی ئاگربەستی پێشێلكردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەوەی ئیسرائیل حەماسی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد، بەو هۆیەوە بەهەزاران ئاوارەی خەڵکی غەززە ناتوانن بگەرێنەوە، باکووری وڵاتەکەیان و شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان کە بەهۆی شەڕەوە بەجێیان هێشتبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، ئیسرائیل حەماس بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات، بەهۆی ئەوەی ئاربێل یەهود، یەکێکە لە بارمتەکانی ئیسرائیل کە چاوەڕوان دەکرا ئازاد بکرێت، بەڵام ناویان لە لیستی بارمتە ئازادکراوەکان دەرهێناوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونكردنەوەیەك بدەن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەرگیز ڕێگە نادەین ئاوارەکان بگەرێنەوە باکووری غەززە تاوەکو حەماس پابەند نەبێت بە ڕێککەوتنەکە و ئاربێل یەهود ئازاد نەکات.

بەرپرسێکی فەلەستین ئاگادار لە ڕێککەوتنەکانی حەماس و ئیسرائیل لەوبارەیەوە بە بی بی سی تورکی راگەیاندووە، "حەماس پابەندە بە ڕێککەوتنەکە و بەر لە ئازادکردنی بارمتەکان بەرپرسانی ئیسرائیلی ئاگادار کردۆتەوە کە ئاربێل یەهود لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەگەڵ لیستی سێیەم ئازاد دەکرێت."

ئیسرائیل گومانی لە حەماس هەیە و داوای دڵنیایی دەکات کە ئایا ئەو بارمتەیان لە ژیاندا ماوە یان نا، هەربۆیەش داوای لە نێوەنگیری بەرپرسانی میسر کردووە بۆ بەڵگەی پێویست،  حەماسیش زانیاری تەواوی پێداون کە لە ژیانە و شەممەی ئازاد دەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت حەماس و ئیسرائیل لە چوارچێوەی گۆرینەوەی بارمتەکانیان، لە یەکەم پرۆسەی ئاڵوگۆڕۆكردنی دیلەكان، (3) بارمتەی ئیسرائیلی ئازادكران بەرامبەر بە (90) زیندانی فەلەستینی، هەروەها لە دووەم ئاڵوگۆرکردنی دیلەکان ئازادکردنی (4) سەربازی ئیسرائیل بەرامبەر بە (200) زیندانی فەلەستینی ئەنجامدرا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین