وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (26/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی کۆبوونەوە، لەپاشان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند، "ئەمرۆ توانیمان پرسە تایبەتەکانی هەردوو وڵات و ناوچەکە تاوتوێ بکەین، ئەمەش گرینگیەکی تایبەتی خۆی هەیە لە ڕوانگەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و پێویستە تورکیا و عێراق و سووریا بەرامبەر بە داعش و ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان هەمووسەرجاوەکان کۆبکەینەوە بۆ ەنێوبردنیان چونکە ئەمانە وڵاتەکانمانیان کردۆتە ئامانج."
فیدان ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەوچوارچێوەی ڕێککەوتنە ستراتیژیەکانمان توانیمان گروپێکی پیلاندانی هاوبەش دابمەزرێنین لەسەر ئاستی سایسی و تەکنیکی، ئێمە پابەندین لەکارکردن لەچوارجێوەی پرۆژەی رێگەی گەشەپیدان لە نێوان هەردوو وڵات، نزتکەی وەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق (20) ملیار دۆڵارە، لەگەڵ هەڵگرتنی بەربەستە دەستکردەکان دەتوانین قەبارەی بازرگانی زۆر بەهێزبکەین بۆ رێژەیەکی بەرزتر."
سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی سووریا وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "بۆ ئێمە زۆر گرینگە گرژییەکانی سووریا زیان بە سەقامگیری عێراق نەگەیەنێت، عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بەشێوەیەکی بنیاتنەر و هاوسەنگ بۆ ئەوەی کێشەکانی سووریا تەشەنە نەکان بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئێمەش پاڵپشتی تەواوی عێراق دەکەین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment