رێباز حەملان: ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپدایە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ڕێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە، "مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتوە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپەو موچە خۆران زۆر پشو درێژ و خۆراگربوون."

ڕۆژی سێشەممە (28/كانوونی دووەم/2025) ڕێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە هەژماری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوومەوە، باسمان لە "بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیامی جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رێزدار کاک مەسرور بارزانی و دوا کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمان لەسەر ئەم دۆخە کە 2025/1/11 ئەنجامدرا بە جەنابی راگەیاند."

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت، بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق "بە وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەم باسکرد کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژانە بەبەردەوامی چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاردەکەن بەڵام مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتوە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپەو موچە خۆران زۆر پشو درێژ و خۆراگربوون."

ڕێباز حەملان ئاشكرای دەكات، "هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوین لە بەغداد لە نێوان هەردو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی دکتۆر فۆاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق ".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین