تورکیا و عێراق هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان زیندوودەکەنەوە
نوچە نێت
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە (26)ـی ئەم مانگە سەردانی عێراقی کرد، لەگەڵ هەریەک لە هاوتا عێراقیەکەی و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، فیدان سەبارەت بە زیندوکردنەوەی پرۆژەی رێگەی گەشەپیدان ڕایگەیاند، "لەسەردانەکەمان بۆ بەغدا گرینگیەکی تایبەتمان داوە بە ڕێککەوتنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، کە لەلایەن سەرۆک ئەردۆغانەوە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بەم پرۆژەیە لەگەڵ عێراق واژۆ کراوە، دەستپێکردنی ئەم پرۆژەیە دەبێتە دەرفەتێکی گرینگ و هەلێکی هاوکاری بەسوود بۆ هەرێمەکانمان دەرەخسێنێت، بەگوێرەی پابەندبوون و سوود گەیاندن بە هەردوو وڵات."
ناسر ئەسەدی، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەبارەی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان گوتی، "هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی گەشەپێدان سوودمەند دەبێت، وەک هەموو ناوچەیەکی عێراق. هەموو شارەکانی عێراق لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن، بە تایبەتی وەک دەزانن پڕۆژەکە بە شاری دهۆکدا تێدەپەڕیت، بۆیە بەیەک بەستنەوەیەک لەنێوان هەموو شارەکانی عێراق دەبێت کە پڕۆژەکەیان پێدا ناڕوات، بەڵام لەشێوەی رێگەی تۆڕی رێگاوبانی جۆراوجۆری نێوخۆیی یان هێڵی شەمەندەفەر".
ناسر ئەسەدی جەختی لەمەشکردەوە، "بۆیە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەسرە، نێوەڕاست و هەموو ناوچەکانی دیکە، لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبێت و پەنا بەخودا بە شاری دهۆکدا تێدەپەڕیت، بە زیاتر لە 11 کیلۆمەتر بە نێو پارێزگای دهۆکدا تێدەپەڕێت".
راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەمەشکرد، "پڕۆژەی گەشەپێدان لە سێ رێڕەو پێکدێت: رێڕەوی شەمەندەفەر، رێڕەوی وشکانی و رێڕەوی خزمەتگوزاری کە ئەوەی کۆتاییان خۆی لە نەوت، گاز، کارەبا و ئینتەرنێت دەبینێتەوە".
ناسر ئەسەدی دەشڵێت، "هاوئاهەنگییەکی زۆر لەنێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو رێگەیە هەیە، بە تایبەتی لە بابەتی تێپەڕبوونی رێگەکە بە پارێزگای دهۆک کە لە زۆر بواری جیاواز وەک تەکنیکی هاوئاهەنگی دەکەن و لەم رووەوە کارکردن بەردەوامە؛ هەموو جۆرە ناڕەزایی و تێبینییەکی نێوخۆیی لەلایەن پارێزگاکانەوە لەبارەی پڕۆژەکە چارەسەر دەکرێن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە داڕشتنی رێڕەوی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێداندا هیچ راوێژێک لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکراوە؛ گوتیشی: "رێڕەوی پڕۆژەکە بە شوێنێکدا براوە کە نزیک دەبێتەوە لە هەرێمی کوردستان، بەرەو رۆژئاوای رووباری دیجلە براوە، ئەم ناوچەیەش دانیشتوویەکی کەمی لێیە و کارگە و بازرگانیی گەورەشی لێ نییە."
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، "لەم رێڕەوەدا هەرێمی کوردستان فەرامۆش کراوە، بەمجۆرەش بە دڵنیایی هەرێمی کوردستان هیچ سوودێک لەم پڕۆژەیە نابینێ."
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەشڵێت، "چەندجارێک داوامان کرد لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ پێداچوونەوە بۆ رێگەی گەشەپێدان بکرێت و رێڕەوەکەی بەجۆرێک بێت هەرێمی کوردستانیش ببێتە بەشێک لەم پڕۆژە گرنگە، چونکە هەرێمی کوردستان لە رووی ئابوورییەوە گرنگە و رۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە پێشخستنی ئابووری لە عێراق، بەڵام بەداخەوە وەڵامێکی ئەرێنیمان دەستنەکەوتووە."
پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان، لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات و لە پێشابوور دەچێتە نێو باکووری کوردستان و تورکیا، درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە و تێچووی 17 ملیار دۆلارە، 10.5 ملیار دۆلار بە شەمەندەفەری پێشکەوتووی کارەبایی دەدرێت و 6.5 ملیار دۆلاریش تێچووی دروستکردنی هێڵە ئاسنینەکە دەبێت و ساڵی 2050، کۆتایی بەکارەکانی دێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment