وەزارەتی دارایی عێراق روونكردنەوەیەكی لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی دارایی عێراق لە روونكردنەوەیەك لەسەر لێدوانەكانی رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتەكە دەڵێت، زانیارییەكانی سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران ورد نین، ئێمە بەو پەڕی پیشەیی هاوشێوەی وەزارەتەكانی دیكەی عێراق مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی موموچەی فەرمانبەرانی هەرێم كاردەكەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ كانوونی دووەم/ 2025) وەزارەتی دارایی عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، لە روونكردنەوەكە هاتووە، بەوپەڕى پیشەییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکەین.

لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتووە، "هیچ پەیوەندییەکمان بە دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە نییە، چونکە ئێمە دەمانەوێت ئەو بڕیارەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکەین کە زیاتر لە ساڵێکە دەریکردووە و هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا هیچ داتایەکی تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە سەرجەم بانکەکاندا رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردووە".

دەربارەی داوكەوتنی مووچەش دەڵێت، هەرێم ناوی ئەوانەی جیا نەكردۆتەوە، كە خانەنشین دەكرێت، پێویستە لەسەری چارەسەری ئەو كێشەیە بكات، ماوەی (10) رۆژە شاندێكی وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم كار لەسەر جیاكردنەوە و وردبینی لیستەكانی ئەو كەسانە دەكەن كە خانەنشین دەكرێت، لەگەڵ حیسابی خانەنشینیان بەگوێرەی یاسای (26)ی ساڵی (2019)ی هەموواركراو و زیادكردنی (100) هەزار دیدار بۆ خانەنشیان و حیسابكردنی پێدانی بەخشیشی كۆتایی خزمەتگوزاری.

سەبارەت بە تەوتینیش لە راگەیێندراوەكە هاتووە، "ماوەی ساڵێك زیاترە دەمانەوێت بڕیارى دادگاى فیدراڵى سەبارەت تەوتینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ داتایەکى لەبارەى تەوتینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پێشکەشى وەزارەتمان نەکردووە".

ئێوارەی دوێنێ رێباز حەملان رایگەیاند، سەبارەت بە بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم داوای پشتیوانی جەنابیانم کرد، ئاماژەمان بەوەشکرد کە سەقامگیری 

لە بەشێكی قسەكانی هاتووە، ژیانی خەڵک بەشێکی گرنگی سەقامگیری ئاسایشی نیشتیمانی لێدێتە بەرهەم، هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم بەردەوام هەماهەنگ و بەشداری سەرەکی بوون لە فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاونیشتمانیان و خاکی عێراق، ناکرێ مووچەو ژیانی بەشێکی مووچەخۆرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپ بێت کە مافی دەستوری و یاسایی خۆیانە مووچە لە کاتی خۆی وەربگرن وەک هەر مووچە خۆرێکی تر لە بەشەکانی تری عێراق .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین