ئیدارەی ترەمپ بۆ میسر: پێویستە بەیەکەوە دژی حەماس بجەنگین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیکدا لەگەڵ بەدر عەبدولەتی وەزیری دەرەوەی میسر داوایەکی ئاراستە قاهیرە کردووە و رایگەیاندووە، پێویستە بەیەکەوە بجەنگن دژی ڕێکخراوی حەماس  و دەڵێت، "دەبێت هاوکاربین بۆ ئەوەی حەماس نەتوانێت جارێکی تر لە غەززە دەسەڵات بگرێتە دەست."

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل گەڕانەوەی بەلێشاوی خەڵکی غەززە و وێرانبوونی شارەکە، دۆناڵد ترەمپ داوایەکی ئاراستەی خەلکی غەززە کردوو رایگەیاند، پێویستە ناوچەکەیان بەجێبهێڵن و بگوزرێنەوە بۆ میسر و ئوردن.

لەدوای ئەم داواکارییەی ترەمپ و ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکەی لەلایەن میسر و ئوردن، ئۆرشەلیم پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەكات، ئیدارەی نوێی ترەمپ داوایەک ئاراستەی قاهیرە دەکات، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی دەڵێت، "پێویستە بەیەکەوە لە دژی حەماس شەڕ بکەین، هەروەها هاوکاری یەکتر بکەین بۆ ئەوەی نەهێڵێن ئەمجارە حەماس لە غەززە دەسەڵات وەرگرێت، زۆر گرینگە دڵنیابین لەوەی جارێکیتر حەماس حکومرانی غەززە نەکاتەوە."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕوبیۆ و وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، "ڕوبیۆ لە کۆبوونەوەکە سەرنجی خستۆتە سەر لێپێچینەوە لە حەماس و بەگرین وەسفی کردووە، هەروەها باسیان لە پیلانەکانی داهاتووی غەززە کردووە لەوەی حەماس نەتوانێت جارێکی تر ئیدارەی غەززە بکات و دووبارە هەڕەشە لە ئیسرائیلیش بکات."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین