بۆ یەكەمجار ئافرەتێك بۆ پارێزگاری هەڵەبجە كاندید دەكرێت هەواڵ

نوچە نێت

نوخشە ناسیح وەک کاندیدێكی بەهێز بۆ پارێزگاری هەڵەبجە باسی لێوە دەکرێت، ئەگەر دەستنیشان بکرێت، دەبێتە یەکەم ئافرەت لە مێژووی هەرێمدا کە پۆستی پارێزگار وەربگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان دوو کاندیدی سەرەکی بۆ ئەو پۆستە دیاریکراون، کە بریتین لە نوخشە ناسیح، قائیمقام قەزای هەڵەبجە و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی. نوخشە ناسیح بەهێزترین ڕکابەرە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە.

بەهۆی ئەوەی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە خانەنشین بووە، پێشبینی دەکرێت ئەم پۆستە بە شێوەیەکی کاتی کەسێکی بۆ دیاری بکرێت تا ئەو کاتەی فەرمانێکی ڕەسمی لەلایەن سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەردەچێت.

ئەگەرچی بەشداری ژنان لە سیاسەتدا لە هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی لە زیادبووندایە، بەڵام ڕۆڵی سەرکردایەتی بەڕیوەبردن یان جێبەجێکار زیاتر لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوە دەبردرێت. هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورەی ناوە لە برەودان بە بەشداری سیاسی ژنان، بەتایبەتی لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە. 

لە ڕێگەی ئەم چوارچێوەیەوە یارمەتی ژنان دراوە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی ئیداری و پۆستە سەرەکییەکانی یاسادانان. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە (2018) دا ژنان (30) کورسی لە کۆی (111) کورسی ژنان بەدەست هێنا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین