ڤاتیكان هۆشداری لەبارەی ژیری دەستکردەوە دەدرێت بابەتی گشتی

نوچە نێت: تایبەت

وەرگێڕانی: سنوور یاسین

ڤاتیکان هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، وەک زانیاری هەڵە، نیگەرانی ڕەوشتی، و داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات سیستەمی تەکنەلۆجیا ڕێکبخەنەوە.

سەنتەری جیهانی کاسۆلیکی هۆشدارییەکی توندی دەربارەی مەترسییەکانی تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە دڵنیاییەوە خراپ بەکارهێنانی تەلنەلۆجیا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵگا و داوای پەرەپێدانی هۆشیاری زیاتر و بڵاوکردنەوە زیاتری هۆشداری دەکات لە مەترسییەکانی تەکنەلۆجیا.

لە بەڵگەنامەیەکدا کە بەم دواییە بڵاوکراوەتەوە، ڤاتیکان لە پەیوەندی نێوان زیرەکی مرۆڤ و ئامێرە تەکنەلۆجییەکان دەکۆڵێتەوە و هۆشداری دەدات لەوەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و بە تایبەتی ژیری دەستکرد دەبێتە هۆی لاوازکردنی بنەماکانی کۆمەڵگا.

تا دێت نیگەرانییەکان دەربارەی سیستەمە پێشکەوتووەکان و تواناکانیان بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی دەستکاری کراو کە زۆر لە ڕاستی دەچێت و توانای جیاکردنەوەیان ئاسان نییە زیاتر دەبێت، بۆیە هۆشداری دەدرێت سەبارەت بە زانیاری هەڵە، هەڵخەڵەتان و بەلاڕێدابرنی بینەر تەنانەت ئەگەر بەبێ مەبەستیش بڵاو ببێتەوە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئاڵەنگاری سیاسی، بیرکردنەوەی تاکەکان و نائارامی کۆمەڵایەتی. ژیری دەستکرد پێویستی بە رێکخستنێکی ورد هەیە، چونکە زانیاری هەڵە کاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر تاکەکان هەیە.

لە بەرامبەردا ڤاتیکان نایشارێتەوە کە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا سوودی زۆری هەیە، بەڵام کاتێک بە شێوەیەکی نەرێنی بەکاردەهێندرێت تا ڕادەی مەترسی ڕەوشتی زیانی هەیە، چونکە دەگاتە ئاستی ڕێزنەگرتن لە مرۆڤ، تێکچوونی ژیانی ئاسایی تاک و کۆمەڵگەکان بەهۆی ئەوەی تەکنەلۆجیا بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدارە لە کردارەکانی ڕۆژانە و ژیانی مرۆڤ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، ئەرێنی و نەرێنیش.

لە لایەکی ترەوە ڤاتیکان داوای لە حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ڕێوشوێنی جیاواز بە ئامانجی پاراستنی تاکەکان لە خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بگرنە بەر و جێبەجێی بکەن چونکە تەکنەلۆجیا دەبێت خزمەتی مرۆڤایەتی بکات نەک جێگەی زیرەکی مرۆڤ بگرێتەوە و وا لە مرۆڤ بکات توانای بیرکردنەوەی بێهێز بێت.

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت پێشتریش پاپا فرانسیس نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا. لە پەیامێکیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، هۆشداری دا کە سیستەمە ئۆتۆماتیکییەکان لەوانەیە ئاڵەنگارییەکانی مرۆڤ خراپتر بکەن بە بەرهەمهێنانی بەرهەمێک کە جیاکردنەوەی لە نێوان ڕاستی و دروستکراو ئاسان نەبێت. ئەمساڵ لە داڤۆس ژیری دەستکرد سەرنجی میدیاکان و تاکەکانی ڕاکێشابوو، زۆربەی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا بەرهەمەکانیان لە کۆڕبەندەکە بڵاوکردەوە.

بێجگە لە زانیاری هەڵە، جەخت لەوە کراوەتەوە، مەترسییەکانی ژیری دەستکرد کەرتەکانی وەک کار، چاودێری تەندروستی، پەروەردە و کەرتی تریش دەگرێتەوە وەک جەنگ، بەتایبەتی بەرەوپێشبردنی چەکی ئۆتۆماتیکی، هەروەها هەرگیز نابێت بڕیارەکانی ژیان و مردن لە ڕێگەی تەکنەلۆجیاوە ڕابگەیێندرێت یاخود باسی لێوە بکرێت.

سەرچاوە: ماڵپەڕی (ئارتی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین