سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستگیرکردنى بکوژانى محەمەد باقر سەدر رادەگەینێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (31/ كانوونى دووەم/ 2025) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راپەڕەى خۆى لە ئێکس بڵاوى کردەوە، پیاوانی ئاسایشی نیشتمانی، هاوشانی هەوڵە ئەمنییەکانی دەوڵەت سەلماندیان هەوڵەکانیان بە ئاراستەیەکی درووست دەڕوات.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، لەگەڵ بەدیهێنانى داپەروەرى دێتەدى بە دەستگیرکردنى هەندێک لە رەمزەکانى داپڵۆسێنەرى تاوانبەرانى دەسەڵاتى سەدامى بەعسى بەرانبەر بکوژانى ئایەتوڵا محەمەدە باقر سەدر و خوشکەکەى کۆمەڵێک شەهید لە بنەماڵەى حەکیم هەزاران عێراقى کە لە زیندانەکان بەندکرابوون.
سوودانى جەخت لەسەر دەستگیرکردنى تاوانباران دەکاتەوە و دەڵێت، ھەرچەندە ماوەى هەڵاتنیان درێژە بکێشێت بەڵام دەستگیر دەکرێن.
دواتریش ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵ و هیمەتى دڵسۆزانە بەهەمان گوڕ و تین بۆ کارکردن و ڕاوەدوونانی هەموو ئەوانەی تاوانیان دژ بە عێراقییەکان ئەنجامداوە بەردەوام دەبێت، لە هەموو کات و شوێنێکدا، ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو چەوساوێک و شەهیدێک.
محەمەد باقر سەدر لە (1935) لە کازمیە لە دایک بووە، خوێندنى ئاینى لە حەوزەى کازمیە تەواوکردووە، لە (1958) بەشدار دەبێت لە دامەزراندنى حزبى دەعوەى ئیسلامى.
خاوەنى چەندین کتێبى لە بوارەکانى فەلسەفە و ئابوورى ئیسلامى بوارەکانى دیکەى زانستە ئیسلامییەکان، لە 9ی نیسانی 1980 محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی بەناوى بنت ئەلهودە تیرۆر دەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment