سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات: باشترین وەفاداری یەکڕیزییە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات ڕایدەگەیێنێت، "پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان."

ڕۆژی شەممە (یەكی شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا جەخت یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكان دەكاتەوە و دەڵێت، "باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنها تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین ده‌ستکه‌وت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین."

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

له‌ بیرەوەریی ساڵیادی شه‌هیدانی یەکی شوباتدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکیان دادەنەوێنین.

شه‌هیدانی یەکی شوبات، بوونە سیمبۆلی خوێنی پێکەوەڕژاوی کوردستانییان بە دەستی تیرۆریستان کە بەبێ هیچ جیاوازییەک، گیانی ئەو پۆلە سەرکردە و تێکۆشەرەی گەلەکەمان و هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستانیان کردە ئامانج.

پێویستە ساڵانە ئەم یادە و بیرهێنانەوەی ئەو تاوانە تیرۆریستییە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و هەوێنی پتەوکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی و هاوچارەنووسیمان.

باشترین وەفاداری بۆ گیانی شەهیدان و ڕاستترین ڕێگەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، تەنها تەبایی و یەکڕیزییە، هەر بەوەش دەتوانین ده‌ستکه‌وت و مافەکانمان بپارێزین و ئامانجەکانمان بپێکین.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان و یادیان هەمیشە بەخێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین