مەزڵووم عەبدی: ئۆجەلان لە (15)ـی شوبات بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە ڕادەگەیەنێت تورکیە

نوچە نێت

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردۆتەوە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی یەپەگە پێی ڕاگەیاندوون، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە (15)ـی شوبات بە شێوەیەکی ڤیدیۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە، هەروەها سەرچاوەکانی دەم پارتی ئاشکرایان کردووە، ئۆجەلان لە ساڵیادی (26) ساڵەی دەستگیرکردنی بانگەوازی چەکدادانی پەکەکە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە (یەکی شوبات/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو شاندێکی نێودەوڵەتی و نوێنەری سیاسی ئیتاڵیا و فەرەنسا سەردانی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریا دیموکراتیان کرد و ئاشکرای کردووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە (26) ساڵەی دەستگیرکردنی و لە (15) شوبات پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی دیموکرات راشیگەیاندووە، لەوانەیە شێوازی ڕاگەیاندنی پەیامەکەی ئۆجەلان بەشێوەی ڤیدیۆ بێت و دەشڵێت، "پێموایە بەشێکی پەیامەکەی پەیوەست دەبێت بە ڕۆژهەڵاتی سووریا، چونکە ئۆجەلان پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمەکەی ئێمە هەبووە و گفتوگۆی ئێمەش لەگەڵ دیمەشق بەشێک دەبێت لە دانوستاندنەکان."

سەرچاوەیەک لە دەم پارتی چەند بهێنیەکی سەردانی دووەمی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی باس دەکەن، لەسەر زاری سری سوورەیا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان رایانگەیاندووە، ئۆجەلان دەیەوێت لە (15)ـی شوبات لە ساڵیادی دەستگیرکردنی (26) ساڵەی و گەراندنەوەیان بۆ تورکیا پەیامەی چەکدانانی پەکەکە رابگەیەنێت و ئۆجەلان پێی باش بووە پەیامەکەی بەشێوەی تۆمارکردنی ڤیدیۆی دەنگی بڵاوبکاتەوە، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا پێیان باش نەبووە و دەیانەوێت بەشێوەی نوسراو پەیامەکە بخوێندرێتەوە.

هەروەها سەرچاوە سیاسیەکان باس لەوەش دەکەن ئۆجەلان دەیەوێت لەپەیامەکەی کۆتایی بە "ڕێککەوتنی کەجەکە" بهێنێت و پەیامەکەی ئاراستەی هەموو رێکخراوەکانی پەکەکە لەنێو تورکیا و قەندیل و ئەوروپا و هەپەگە و پەیەدە و یەپەگە بکات و بەتایبەتیش جەخت لە پێکهاتەکانی ناوچەکانی باکووری سووریا یەپەگە و پەیەدەش بکاتەوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە (15)ـی شوباتی ساڵی (1999) لە نایرۆبی پایتەختی کینیا دەستگیرکراو و ڕۆژی دواتر ڕادەستی تورکیا کرایەوە، واتە (26) ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بولێنت ئەجەڤیت سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بە ڕای گشتی راگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە تورکیایە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین