هاکان فیدان: هیوادارین ئەمەریكا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ یەپەگە كۆتایی پێبهێنێت تورکیە

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هیوادارین ترەمپ کۆتایی بە هاوکارییەکانی ئەمریکا بهێنێت لەگەڵ یەپەگە، كە لەکاتێكدا تورکیا بەردەوامە لە هەڵمەتی سەربازی دژی ئەو گرووپە.

ڕۆژی یەکشەممە (دووی شوباتی/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویكردەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی، "هیوادارین ترەمپ بڕیارێک بدات کە کۆتایی بەم هەڵەیە بهێنێت کە ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەیکات و کۆتایی بە هەماهەنگییەکانی وڵاتەکەی بهێنێت لەگەڵ یەپەگە".

هاکان فیدان دەشڵێت، "تورکیا پەکەکە و یەپەگە وەک یەک دەبینێت، لە کاتێکدا ئەمریکا وەک گرووپی جیا سەیریان دەکات".

ماوەیەکی زۆرە تورکیا داوای لە واشنتۆن کردووە پشتیوانی بۆ یەپەگە بکشێنێتەوە، هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان لە سووریا لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی یەکەمدا چەندین جار شەڕیان لەگەڵ چەکدارە کوردەکان کردووە.

تورکیا دەڵێت، "ئەمریکا پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات، لە ژێر دەسەڵاتی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، (2) هەزار سەربازی لە سووریا هەبوو کە شانبەشانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە دەجەنگان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین