بەختیار عەلی: دواهەمین هەناری دونیا بە ڕوسی بڵاودەكرێتەوە کولتوور

نوچە نێت

بەختیار عەلی رۆماننووس و نووسەری دیاری كرد، لە لاپەڕەی خۆی نووسیوویەتی، لە ڕۆژانی ڕابوردووردا، گرێبەستێکمان لەگەڵ نەشری "پۆلیاندریا" ی ڕوسی لە پێترسبورگ بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا واژۆکرد.

نووسەر لە بەشێكی دیكەی نووسنەكەی ئاماژە بەوە دەكات، ڕۆمانی دواهەمین هەنار پێشتر کراوەتە (عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیتالی، فەرەنسی» زمانی ڕوسی هەشتەمین زمانی جیهانی دەبێت کە ڕۆمانەکەی بۆ وەردەگێڕدرێت.) 

دواتر بەختیار عەلی دوو پەرەگرافی لە رۆمانەكە بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا دەڵێت، سەری دانەواند و بە زەردەخەنەیەكی گاڵتەجاڕەوە گووتی «بیرتە ئەی دۆست بیرتە… دەمانگووت كە شۆڕش سەركەوت، خەڵوەتێك دروستدەكەین، ژیانێكی خنجیلانە و پاك، هەموو هێزی خۆمان تەرخاندەكەین بۆ تامكردنی جوانییەكانی سروشت… ئا… ئا… هەموو هێزی خۆمان… بۆ تامكردنی جوانی گوڵ… جوانی شەو… جوانی ئەو شتانەی كە كەس جوانیان نابینێت… بیرتە… بیرتە ئەی دۆست؟.

من گووتم «هیچم بیر نییە…. هیچ شتێك من گەلەك ماندووبووم تا هەموو شتەكانم لە ژیانی خۆمدا سڕییەوە… ئەگەر هەموو شتێكم لە خەیاڵی خۆمدا نەكوشتایە سەحرا دەیكوشتم… سەحرا باج لە سەر وردترین و نادیارترین وێنە دادەنێت… یاقوبی من، یاقوبی دۆست، شەو لە دوای شەو دانیشتم و بەهێمنی وەك لە دڵی چۆلەكەیەكدا نەشتەركاری بكەم هەموو ئەو شتانەم لە سەرمدا دەرهێنا… ئەوانە نەیاندەهێشت بخەوم… نەیاندەهێشت بیربكەمەوە، وەك لە فرمێسكی باڵندەیەكدا، ئەستێرە ئەستێرە هەموو ڕووناكییەك دەربهێنیت… هەموو ئەو شتانەم كوشت كە فرمێسكەكانی منیان پڕكردبوو لە یاد. بیستویەک ساڵ لە ناو لمدا دیلبیت ناتوانیت یادی هیچ بكەیت… تێدەگەیت… ناتوانیت… لم ناهێڵێت یادی هیچ شتێك بكەیت… تێدەگەیت… ناهێڵێت. لە ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا وە.

رۆمانی دوماهەمین هەناری دونیا یەكێكە لە رۆمانە بەناوبانگەكانی بەختیار عەلی، تاوەكوو ئێستا چەندین جار بە زمانی كوردی چاپ كراوەتەوە، ئەو رۆمانە چاپی یەكەمی لە ساڵی (2002) بڵاوكراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین