ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێک لە بەردەرگای ماڵی باوکی دەکوژرێت، تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکانیش دەڵێن، چاوەڕێین تۆمەتبارەکە دەستگیربکەین.

شەوی (2/2/شوبات/2025) ژنێک لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی، لە بەردەرگای ماڵی باوکی دەکوژرێت و تەرمەکەی لە دادپزیشکی سلێمانییە.

بە پێی زانیارییەکان، ژنەکە تەمەنی بیست و چوار ساڵە. ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ژیانی هاوژینی پێکهێناوەو ڕۆیشتووەتە ماڵی خۆی، کاتێک کوژراوە بەسەردان هاتووەتەوە ماڵی باوکی. بە پێی لێدوانی هێزە ئەمنییەکان، ئەگەرچی کەسێک تۆمەتبارە بە کوشتنی ئەم ژنە بەڵام تا ئیستا شوێنی نەزانراوەو هەوڵی دۆزینەوەی دەدرێت.

ماڵی باوکی کچەکە بە میدیاکانیان راگەیاند: ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ کەسدانییە و کچەکەشمان هیچ کێشەیەکی نەبووە، ڕۆژی پێنج شەممە گوازراوەتەوە ماڵی هاوسەرەکەی و هیچ شتێکی نەخوازراو ڕووینەداوە، ئێمە بەدواداچوونی ئەوە بۆ هێزە ئەمنییەکان بەجێدەهێڵین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین