ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی فەرمانبەر دایکی دوومنداڵە بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا خۆیدا دۆزرایەوە. تا ئێستا بکوژەکەی دەستگیرنەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە(3/شوبات/2025) ژنێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.  بەپێی لێدوانی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەو ژنە بە چەقۆ کوژراوە.

سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن سی و سێ ساڵ بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم ژنە لە دایکبووی ساڵی (1991)ە، ژیانی هاوژینی پێکهێناوەو دایکی دوو منداڵە. لە یەکێک لە فەرمانگەکانی ئەو قەزایە فەرمانبەرە. 

ئەگەرچی تا ئێستا بکوژی ژنەکە دەستگیر نەکراوە، بەڵام دەگوترێت کە “کەسێکی نزیکی ژنەکە تۆمەتبارە بە کوشتنی، پێشتر لە زیندان بووە” پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: دەستمان بە لێکۆڵێنەوە کردو.وە، تەرمی ژنەکە لە دادپزیشکی سلێمانییە.

هەر ئەمڕۆ ژنێکی تر لە لایەن کەسێکەوە بە چەک لە بەردەم ماڵی باوکی کوژرا. بکوژەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین