ئەمینداری یەکگرتوو پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا راگەیاند
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (پێنجی شوبات/2025) سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی رووداو سەبارەت بە دیداریان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی بەشداری لە حکومەتیان لەگەڵدا کراوە؟ لە وەڵامدا سەلاحەدین بەهائەدین سەرەتا مێژووی درێژی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی لەگەڵ تورکیا و حیزبە ئیسلامییەکانی ئەو وڵاتەی روونکردەوە، کە تاوەکو دەگاتە ئاک پارتی پەیوەندییان بەهێز بووە، گوتیشی، "هیچ کات پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا بۆ بەرژەوەندیی خۆمان بەکار نەهێناوە."
ئەمینداری یەکگرتوو لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد، "لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا زیاتر شرۆڤەی سووریامان کرد، لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گۆشەیەکی دوورەوە باسمان کرد، زانیبوویان کە گوتوومانە بەشداری ناکەین، لێیان پرسین بەشداری دەکەن؟ گوتمان، نەخێر بەشداری ناکەین."
سەلاحەدین بەهادین ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێران، تورکیا، عێراق، سوودانی و عەممار حەکیم "حەز دەکەن و داوایان کرد، بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکەین، بەڵام گوتمان: بەشداری ناکەین."
ئەمینداری یەکگرتوو سەبارەت بە دۆخی سووریا، داهاتووی ئەو وڵاتە و پێگەی کورد و رۆژئاوای کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکراسی لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە گوتی، "سووریا حکومڕانییەکی جیاوازی هەیە، گرووپێکی چەکداری تووندڕەو بووە دەسەڵاتدار و سەرۆکی گرووپەکە ئێستا سەرۆکی سووریایە، ئەوە بەو خێرایی و بەپەلەیە روویدا، ئاسان نییە."
ئەمینداری یەکگرتوو دەشڵیت، "خۆم لە نزیکەوە نەمخوێندووەتەوە، بەڵام پرسیارم لە هاوڕێیەکی ئیخوان کردووە لە سووریا، دەڵێت: سەیری ژیانی بکەین، ئەحمەد شەرع پیاوێکی لێهاتووە، زیرەکە، کۆنترۆڵی دۆخەکەی کردووە، رەنگە بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیی قووڵی هەبێت لەگەڵ دامەزراوەی دیکە."
هەروەها لەبارەی بۆچونیان پەیوەست بە پەیوەندیی رۆژئاوای کوردستان و دیمەشق سەلاحەدین بەهائەدین جەختی لەوە کردەوە، "دەبێت رێڤەبەریی خۆسەر بە گفتوگۆ کارەکان بکەن، کورد لەنێو خۆیاندا گفتوگۆ بکەن. لەوبارەیەوە قسەی خێر کراوە، هاتنی مەزڵووم عەبدی بۆلای کاک مەسعود هەنگاوێکی گفتوگۆکەیە."
ئەمینداری یەکگرتوو رەخنەی لەو دەستوورە هەیە کە رێڤەبەریی خۆسەر ئامادەیان کردووە و رایگەیاند، "ئەو دەستوورەی برایانی پەیەدە ئامادەیان کردووە، ناواقعییە و باش نییە، دەستوور دەبێت لە دۆخێکی سەقامگیردا بنووسرێت." هەروەها زیاتر لەبارەی رۆژئاوای کوردستان قسەی کرد و گوتی، "هەموو سوورییەکان دەڵێن، ئەوەی پەیەدە دەیکات ناگونجێت و قبووڵ ناکرێت. دەبێت پەیەدە نەرمتر بن."
ئەمینداری یەکگرتوو لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵوێستی خۆی راگەیاند، "پرۆسەکە بۆ باکووری کوردستان باشە، هەرچەند خێرا نییە، بەڵام جووڵەی تێدایە، مادام ئەمجارە دەوڵەت باخچەلی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان قسەی تێدا بکەن، بەرەو باشی دەڕوات."
سەلاحەدین بەهائەدین ستایشی رۆڵی دەم پارتیی کرد و بە باش نرخاند و گوتی، کارێکی باشیان کردووە لەگەڵ هەموو پارتەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەتەوە، ئەگەر ئاشتی لە تورکیا بێتەدی، ئەوا بۆ باشووری کوردستان باشە.
لەکۆتایی بۆچونی خۆی بەرامبەر بە رۆڵی پەکەکە و شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیاش راگەیاند و گوتی، "نابێت بەهۆی پەکەکەوە بزووتنەوەی کوردی سفر بکرێتەوە، مەسەلەی کورد لەگەڵ بزووتتنەوەی کوردی جیایە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment