ئەردۆغان: ئێمە لە پرۆسەیەکی مێژوویین و بەربەستەکانمان تێپەراندووە
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (نۆی ئاب/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا لە ئەستەنبۆڵ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دەستپێکردنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و گوتی، "توانیومان لە تورکیا خۆمان لە سیاسیەتێکی دەرونی رزگار بکەین و پرۆسەکە گەیشتۆتە قۆناغێکی مێژووی هەرگیز رێگە نادەین زیان بە پرۆسەی "هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی" بگەینن.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "بەیەکەوە لەگەڵ لایەنەکان و دامودەزگای دەوڵەت کاردەکەین بەهاودەنگی لە پێناو گەیشتن بە تورکیایەکی دوور لە تیرۆر چونکە تیرۆر زیان بە هەموو چین و توێژەکان دەگەینێت."
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانی راشیگەیاند، "هەرچەندە نارەزاییەکان ڕووبەرومان دەبنەوە بەڵام رێگە بەهیچ بەربەستێک نادەین و دەمانەوێت ئاشتی بە رووی وڵاتەکەمان و ناوچەکەمان بکەینەوە."
جێگەی ئاماژە پێدانە، پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەستی پێکرد، لەدوای چەکدانانی پەکەکە لە ئێستادا کۆمسیۆنێک لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە بۆ تیپەراندنی پرۆسەکە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment