کوڕێک خۆشەویستەکەی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا بکەری تاوانێک ئاشکرا دەکات، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی کچێکی گەنج و دزینی پارە و ئاڵتونەکانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە( پێنج/ شوبات/2025) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکی بە ڕەگەز عەرەبی سوریا بە ناوی (م.ب.ژ) بە تۆمەتی کوشتنی ئافرەتێکی بە ڕەگەز عەرەب بە ناوی (ا.س.م) دەستگیرکرا.

بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ئافرەتە لە درەنگانی شەو لەسەر کێشەیەک دەبێتە دەمەقاڵییان، لە ئەنجامدا تۆمەتبار ئافرەتەکە لە ژوورەوە دەخنکێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەکانی دەدزێت. دواترتەرمەکەی دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست و لەوێ تەرمەکە دەسووتێنێت.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی پۆلیس لە ڕووداوەکە ئاگەدار کرایەوە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتبارەکە دۆزرایەوەو دەستگیرکرا.  تۆمەتبار ددانی نا بە تاوانەکەیدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی مادە (406) لە یاسای سزادان دراوەتە دادگا.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو کچە تەمەنی هەژدە ساڵە و خەڵکی بەغدایە. کوڕەکە عەرەبە و خەڵکی سوریایە. پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیان هەبووە. دوای کوشتنی کوڕەکە تەرمەکەی لە چۆڵەوانییەکی نزیک بەحرکە فڕێداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین