دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا تورکیە

نوچە نێت

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەیى بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، جێگری سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی سەرۆکی پارتەکەیان رایگەیاند، "بەرێز باخچەلی باری تەندروستی جێگیرە و تەنیا چەند پشکنینێک ئەنجام دەدات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشی شوبات/2025) ماڵپەڕی (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆکی مەهەپە دوینێ کۆبوونەوەی هەفتانەی گروپی پارتەکەی هەبوو، بەڵام بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی تەندروستی کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
سەمیح یالچین جێگری سەرۆکی پارتەکە سەبارەت بە باری تەندروستی باخچەلی رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی سەرۆک باخچەلی کۆکەیەکی بەردەوامی لێیە پێویستە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت، هەربۆیەش کۆبوونەوەکەمان هەڵوەشایەوە، لەئێستادا پزیشکەکان خەریکی چارەسەری بەردەوامن، ئەمە راستیەکە و هەندێک لایەن بابەتەکە بەلارێدا دەبەن سەبارەت بە نەخۆشیەکەی سەرۆکی بەرێزمان، ئێمە ئەمە ڕەتدەکەینەوە و تەنیا دەیانەوێت بەئەنقەست هەواڵی ناڕاست بڵاوبکەنەوە."
موراد جەلیکر سکرتێری تایبەتی باخچەلی رایگەیاند، "سەرۆک باخچەلی بڕیاریداوە لەوماوەیەدا پشکنینی پێویست ئەنجامبدات و دووبارە درێژە بە کارەکانی بداتەوە، ئەنجامی پشکنینەکانیش بەڕای گشتی ڕادەگەیەنێین."
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ماوەیەک لەمەوبەر دەستپێشخەری بۆ دەستپیکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لەنیوان ئیمراڵی و دەم پارتی و حکومەتی تورکیا دەستپێکردەوە، بەشێک لە چاودێران گومان دەبەن هاوشێوەى تۆرکۆت ئۆزاڵ، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە (1993) بەوهۆیەوە هەوڵی ژەهر خوارد كرابێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین