وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا: ترەمپ لەبارەى کشانەوەى هێزەکانمان لە سووریا بڕیار دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئێمە لە پێنتاگۆن تەنیا پلان بۆ شتەکان دادەنێن و ترەمپ بە لەبەرچاوگرتنی 'بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان'یان ئەو جۆرە بڕیارانە دەدات."

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى شوباتى/ 2025) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەکاتی پێشوازیکردن لە ریچارد مارلز، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا لە بارەگای سەرەکیی پێنتاگۆن پرسیاری لەبارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا لێکرا.
هێگسەس  لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتی، "سەبارەت بەو بڕیارانەی کە تایبەتن بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەوانە ئەو بڕیارانەن کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دەدرێن بە لەبەرچاوگرتنی هەموو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانمان."
هەروەها وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتیشی، "ئەوەی ئێمە لە پێنتاگۆن دەیکەین ئەوەیە، پلان بۆ شتەکان دادەنێین. ئێمە پلان بۆ هەموو ئەگەرەکان دادەنێین، ئینجا بە هەر شێوەیەک بێت؛ بەڵام لە کۆتاییدا، ئێمە پێش خۆمان دەکەوین ئەگەر بڕیار بدەین یان رایبگەیێنین کە نیازەکانمان لە ماوەی کورت، مامناوەند و درێژ مەودا چی دەبن."

لەدواى سەرکەوتنى دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانى ئەمساڵ پرسى کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا بۆتە جێگەى باس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین