سەرۆکی کۆریای باکوور: بەرنامەی ئەتۆمی بەهێز دەکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی کۆریای باکوور ئاشکرای کرد، هەماهەنگییە ئەمنییەكانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆن هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر وڵاتەکەی و بەڵێنی دا بەرنامەی چەکی ئەتۆمی زیاتر بەهێز بکات.

ڕۆژی یەکشەممە (نۆی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، بەم زووانە پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ قبوڵ ناکات بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و زیندووکردنەوەی دیپلۆماسیەت.

لە (20)ی کانوونی دووەمەوە، ترەمپ گوتی جارێکی تر پەیوەندی بە کیمەوە دەکات، بەڵام کیم دوێنێ شەممە لە وتارێکدا بە بۆنەی (77) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای گەلی کۆریا گوتی، "هاوبەشی ئاسایشی سێ قۆڵیی ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور کە لە چوارچێوەی پلانی ئەمەریکا بۆ پێکهێنانی بلۆکی سەربازی هاوشێوەی ناتۆ دامەزراوە، ناهاوسەنگی سەربازی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دروست دەکات و تەحەدایەکی گەورە بۆ ژینگەی ئاسایشی وڵاتەکەمان دروست دەکات".

لەم ساڵانەی دواییدا دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمەریکا و کۆریای باشووردا وەستاوە، کیم جەختی لەسەر فراوانکردن و مۆدێرنکردنی کۆگای چەکی ئەتۆمی کردووە. لە وەڵامدا، ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی دوولایەنە و مەشقی سێ قۆڵییان فراوانتر کردووە کە ژاپۆن بەشداری تێدا دەکات. کۆریای باکوور ڕەخنەی لەو مانۆڕانە گرت و بە مەشق و ڕاهێنان بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەی ناوبرد.

جێگای ئاماژە پێدانە، ترەمپ لە ساڵانی (2018-2019) سێ جار لەگەڵ کیم کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور. ئەو دیپلۆماسییە مەترسیدارە لە کۆتاییدا شکستی هێنا چونکە ترەمپ پێشنیارەکەی کیم بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی سەرەکی ئەتۆمی ڕەتکردەوە کە هەنگاوێکی داماڵینی بەشێکی چەکی ئەتۆمی بوو لە بەرامبەر کەمکردنەوەی سزا بەرفراوانەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین