سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بارمتە ئیسرائیلەكان هەڕەشە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەبێت حەماس تا نیوەڕۆی شەممە هەموو بارمتەکان لە غەززە ئازاد بکات، هەروەها پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات و ڕایدەگەیێنێت: "با دۆزەخ هەڵبگیرسێت."

ڕۆژی سێشەممە (11/شوبات/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی ئیسرائیل دەیەوێت ئەو بابەتە پشتگوێ بخات و نائومێدی خۆی دەرببڕی لە بارودۆخی بارمتەکان کە لەلایەن حەماسەوە ئازاد کراون و هەروەها باسکردنی ڕاگرتنی ئازادکردنی زیاتری بارمتەکان لەلایەن حەماسەوە.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، ئەگەر هەموو بارمتەکان تا ڕۆژی شەممە کاتژمێر (12) نەگەڕێندرێنەوە با دۆزەخ هەڵبگیرسێت، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بارمتەکان بە کۆمەڵ ئازاد بکرێن نەک چەند بارمتەیەک لە یەک کاتدا.

ترەمپ گوتیشی، لەوانەیە یارمەتی بۆ ئوردن و میسر ڕابگرێت ئەگەر پەنابەرانی فەلەستینی لە غەززە وەرنەگرن. ترەمپ پێیوایە دەتوانێت لەگەڵ ئوردن و میسر ڕێکەوتنێک بکات بۆ وەرگرتنی ئاوارە فەلەستینییەکان، چونکە ئەمریکا ساڵانە ملیاران و ملیاران دۆلار دەداتە ئەو دوو وڵاتە.

دەربارەی گەرانەوەی فەلەستینییەکان سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئەوان ناتوانن چونکە خانووی باشتریان دەبێت، باسی دروستکردنی شوێنێکی هەمیشەییان بۆ دەکەم، دەزانم چەند ساڵێک دەخایەنێت تا غەززە ببێتە جێگەی نیشتەجێبوون".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین