ئێران و ئەرمینیا برەو بە پەیوەندییەكانیان دەدەن ئێران

نوچە نێت

سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئێران دەربڕی بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە یەکپارچەیی خاکی ئەرمەنستان و هەردوولاش جەخت لە فراوانكردنی پەیوەندییەكانیان دەكەنەوە.

ڕۆژی سێشەممە (11/شوبات/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان، لەگەڵ مەهدی سوبحانی، باڵیۆزی ئێران لە یەریڤان کۆبووەوە و ستایشی ئێرانی كرد، كە توانیویانە زاڵبن بەسەر هەموو ئاستەنگەکانی کە ڕووبەڕوویان بۆتەوە.

خاچاتوریان جەخت دەکاتەوە لە پەیوەندییە درێژخایەنەکانی نێوان هەردوو وڵات دووپاتی کردەوە، "ستایشی هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی کۆماری ئیسلامی دەکەین سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی ئەرمەنستان".

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا کۆمەڵێک پرسی فراوانیان تاوتوێکرد، کە پەیوەست بوو بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەروەها گرنگی بەردەوامی فراوانکردنی هاوکاری و هاوبەشی لە بوارەکانی ئابووری، ڕۆشنبیری و گواستنەوە بە گرنگ ناوبرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین