وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا بکات و وا بڕیارە لە كۆبوونەوەكان باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بکرێت.

ڕۆژی سێشەممە (12/شوبات/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، داوەتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی بەغدا پێگەیشتووە و سەردانی عێراق دەکات.

دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق بەزۆری وەستاون و برەوێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە کۆبوونەوە و سەردانی فەرمی تەنیا سەردانی سەرۆکی هەواڵگری عێراقی بوو بۆ دیمەشق

دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا عێراق هەڵوێستی فەرمی سەبارەت بە سووریا ڕانەگەیاندووە بەردەوام دووپات لەوە دەکرێتەوە، "پێش بڕیاردان پێویستە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان بکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین