رۆژنامەیەکی ئەمەریکا: ئیسرائیل پیلانی دارشتوو بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وەرگێڕان

نوچە نێت

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنال لە ڕاپۆرتێکدا مەترسیەکی گەورەی سەرهەڵدانی هێرشێکی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئیسرائیل پیلانی دارشتووە بۆئەوەی هێرشێکی بەرفراوانی بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەی وۆل ستریت بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەواڵگیری ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا مەترسیەکی گەورە ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاندووە، هەوڵگیریی ئەمەریکا لە کۆتا ڕۆژەکانی دەسەڵاتی ئیدارەی جۆ بایدن ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە تێیدا هاتووە کە ئیسرائیل پیلانی هەیە هێرشێکی بەرفراوان بکاتە سەر دامەزراوەکانی ئەتۆمی ئێران، چونکە دەیەوێت دەرفەت لەوە وەرگرێت کە لەئێستادا ئێران زۆر لاوازبووە.

هەروەها دوو سەرچاوەی هەواڵگیریی ئەمەریکا بەو ڕۆژنامەیان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل لەئێستادا سەرنجی خستۆتە سەرئەوەی زیاتر فشار بکاتە سەر ئیدارەی نوێی ترەمپ بۆ ئەوەی پشتیوانیان بکات لەو هێرشە.

بەرپرسێکی ئەمەریکا باس لەوەش دەکات، لەسەرەتای دەستپێکردنی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا دەزگای هەواڵگیری ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە هەڵسەنگاندن بۆ هێرشکردنی ئیسرائیل بۆ سەر دەزگا ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن.

هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا پێیان وایە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی سەر ئێران پێویستی بە پشتیوانی ئەمەریکایە بۆ ئەوەی پاڵپشتی سەربازی زیاتر پێشکەش بە ئیسرائیل بکات، چونکە ئیسرائیل ئەو توانا سەربازییەی نییە ڕووبەڕووی ئەتۆمییەکانی ئێران ببێتەوە.

یاکۆڤ ئەمیدرۆر ڕاوێژکاری ئاسایشی ئیسرائیل پێشتر رایگەیاند بوو، ئەگەر هاتوو ڕێککەوتنی نوێی لەنێوان ئێران و ئەمەریکا بکرێت بۆ لەکارخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکان ئەوکات سوودێکی زۆر باش بە ئیسرائیل دەکەیەنێ.

ئەمیدرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر هاتوو ڕێککەوتنەکان سەرکەوتوونەبوو، ئەوکات ئیسرائیل ناچار دەبێت بیرلەوەبکاتەوە هەنگاوی هێرشکردن بۆسەر پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران بنێت."

لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان و حەماس ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە ئەمەش وایکرس ئێران بەشێوەیەکی ئاسایی لاوازبێت، هەروەها هەرەشەی ئەوەشی کردووە ئەگەر هێرشبکرێتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانمان وەڵامی زۆر توندیان دەبێت.

لە رابردوو ئێران هاوپەیمانییەکی بەهێزبوو لەنێو خاکی سووریا، لەدوای روخانی ئەسەد ئێران ڕووبەڕووی لاوازییەکی و بێ دەسەڵاتیەکی زۆر بۆتەوە لە ناوچەکە.

ئەر ڕۆژنامە ئەمەریکییە لە راپۆرتەکەیدا دەشڵێت، "بەهۆی گەندەڵیەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران و قەیرانی ئابووی و گەمارۆکانی سەر ئێران و خراپی بەرێوەبردنی وڵات، خەڵکەکە لەبارودۆخێکی خراپدا دەژین تادێت گوشارە نێودەوڵەتییەکانیش وڵاتەکە لاوازتر دەکات."

لەم ماوەیەدا ئێران نەرمی نواندووە بۆئەوەی دەست بە گفتوگۆکردن بکەن سەبارەت بە دامەزراوەکانیان، هەفتەی رابردووش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، "ئەگەر کێشەی گەورە لەبەردەم ئەمەریکا بەدواداچونەکانی ئێران بێت بۆ چەکی ئەتۆمی، ئێمە دەتوانین چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین."

سەبارەت بە ئەگەری کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، "کاتی دەستپێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران پەیوەستە بە دانوستاندنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەسەر چەند بابەتێک، لەوانەش بەتایبەت چارەنووسی ئاگربەستی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین