پەیامی ئەردۆغان: لەگەڵ سووریا پەیوەندییەكانمان فراوانتر دەكەین تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا رایگەیاند، "بەکارکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا دەچینە پرۆسەیەکی زۆر جیاوازتر لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان لەو وڵاتە."

ئەمڕۆ هەینی (14/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا لەکاتی سەردانیکردنی بۆ پاکستان لە "کۆربەنی بازرگانی تورکیا – پاکستان" سەبارەت بە کارکردنیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا گوتی، "دەمانەوێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا کار بکەین بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ ئەو وڵاتە."

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا لەگەڵ سووریا پێدەنێینە پرۆسەیەکی زۆر جیاواتر لە رابردوو، هەروەها ئێمە لە بوارەکانی ئابووری سەرکەوتنێکی بەرچاومان بەدەستهێناوە."

سەرۆکی تورکیا لەو کۆربەندە باسی سەرکەوتنەکانی حکومەتەکەی کردوو و رایگەیاند، "لەساڵی (2024) بەراورد بە (100) ساڵی رابردوو لە بواری ئابووری ژمارەی پێوانەیمان شکاندووە بە بڕی (262) ملیار دۆلار  هەناردەکردنمان هەبووە، هەروەها ژمارەی هەلی كارمان زیادکردووە و لە بواری گەشتوگوزار توانیومانە پێشوازی زیاتر لە (62) ملیۆن گەشتیار بکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین