قەیووم بۆ گەورە شارەوانی وان دانرا تورکیە

نوچە نێت

دەسەڵاتی تورکیا بەردەوامە لە دانانی قەیووم لە شوێنی سەرۆک شارەوانییەکانی ئەندامانی دەم پارتی، ئەمڕۆ قەیووم بۆ شارەوانی وان دانرا، عەبدوڵڵا زەیدان سەرۆکی شارەوانی وان هەرچەندە ئاگادارییەکەی وەزارەتی ناوخۆی واژۆ نەکرد و گوتی، "ئەم بڕیارە کودەتایە بەسەر خەڵکی وان."

ئەمڕۆ شەممە (15/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بەهۆی دانانی قەیووم لەشوێنی عەبدوڵڵا زەیدان سەرۆکی شارەوانی وان لە کارەکەی دورخرایەوە."

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەشڵێت، "بەهۆی کۆتایهێنان بە کەیسی دادگایەکەوە و بەگوێرەی مادەی (45 و 46)ـی یاسای ژمارە (5393)ـی یاسای شارەوانییەکان و مادەی )127)ـی دەستووری تورکیا، وەزارەتەکەمان بڕیاریدا سەرۆکی شارەوانی وان لە کارەکەی لابردرێت و ئۆزان باڵجی پارێزگاری وان لە شوێنی دابنرێت وەک سەرۆک شارەوانی بە وەکالەت."

لەدوای بریارەکە خەڵکێکی زۆر لەبەردەم شارەوانییەکە کۆبوونەوە و نارەزاییان دەربڕی سەرۆکی شارەوانی وان واژۆی لەسەر ئاگادارییەکە نەکردوو گوتی، ئەمە کوردەتایە، کوردەتایە بەسەر دانیشتوانی وان."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، هەرچەندە حکومەتی تورکیا دەستیکردووە بە پرۆسەی ئیمراڵی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی کورد و پەکەکە. بەڵام تاوەکو ئێستا لە تورکیا قەیووم بۆ (9) شارەوانییەکانی سەر بە ئەندامانی دەم پارتی لە باکووری کوردستان دابنرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین