ژنە چالاکوانێک بۆ جاری دووەم سزای لە سێدارەدان ی بەسەردا سەپێنرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنە چالاکوانێکی کرێکاری ئێران بۆ جاری دووەم، لە لایەن دەزگای دادوەری ئەم وڵاتەوە، بۆ دووەم جار سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

لە ڕێکەوتی (دوو/ کانوونی دووەم/2023) شەریفە محەمەدی لە لایەن دەزگای ئەمنی ئێرانەوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دروستکردنی ڕێکخراوی کرێکاری دەستگیرکرا.

ڕۆژی شەممە(12/تشرینی یەکەم/2024) بە هەوڵدانی چالاکان و ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ڕێگەی گوشاری مەدەنی و پارێزەرانەوە، بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە. 

بە پێی زانیارییەکان، ئەمساڵ لە ڕێکەوتی (25/کانوونی دووەم/2025)  جارێکی تر دادگای باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لقی دووی دادگای ڕەشت، سزای لە سێدارەدانی بە هەمان تۆمەت بەسەر ئەم ژنە چالاکوانەدا سەپاندەوە.

چالاکوانانی کرێکاری و خیزانەکەی کەمپەینێکیان بۆ دروستکردووەو تێیدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارەو ئازادکردنی شەریفە محەمەدی دەکەن.

شەریفە محەمەدی، ژنە چالاکوانێکی کرێکارییە، بە ڕەگەز تورکە خەڵکی وڵاتی ئێرانە. ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی بەغی، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە دەستگیرکراوە.

jne 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین