ئەمەریکا و ڕووسیا پەیوەندییەکانیان دەگوازنەوە بۆ قۆناغێکی دیکە عێراق ناوچەکە و جیهان

ڕۆژی یەکشەممە (16/شوبات/2025) ماڵپەڕی (ئەکشام) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، هەردوولا باسیان لە جەنگی ئۆکراینا و لابردنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر رووسیا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە ، "هەردوولا ڕێککەوتون بەمەبەستی لابردنی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر رووسیا کە بۆتە ڕێگرییەک لەبەردەم پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان  لەنێوان هەردوو وڵات، هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ کارکردنی هاوبەش لەسەر چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکراینا و پێشهاتەکانی ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت دۆخی غەززە بە گشتی."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە پەیوەندییەکە رایگەیاندووە، "کارەکان لە ئەمەریکا خێراتربووە بۆ مەبەستی باشترکردنی کاری هاوبەش لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیەکانی ڕووسیا، بەرپرسانی شارەزا بەم زووانە کۆدەبنەوە و هەنگاوی جددی دەنێن بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم نوێنەرانی هەردوو وڵات."

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، "وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکە پابەندبوونی ترەمپی دووپاتکردۆتەوە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین