ماوەی پەنجا ڕۆژە کچێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێ سەر و شوێنە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ماوەی پەنجا ڕۆژە کچێکی کورد لە وڵاتی کەنەدا، بی سەروشوێنە. بە پێی زانیارییە نافەرمییەکان ئەگەر هەیە" لە لایەن باندێکی مافیاییەوە کوژرابێت".

ڕۆژی (15/شوبات/2025) هەواڵ و وێنەی ون بوونی کچێکی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە ماوەی پەنجا ڕۆژە بێ سەروشوێنە.

شیلان پەروێز شابازیان، کچێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، دایکی خەڵکی مەریوان و باوکی خەڵکی قروەیە، ماوەی دوو ساڵە لە شاری ویندزەری کەنەدا نیشتەجێیە. ماوەی پەنجا رۆژە بێسەروشوێنە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چەند کەسێک گوتیان" شیلان لە لایەن باندێکی مافیاییەوە کوژراوە". هەورەها گوتیان " پۆلیسی کەنەدا، کەس بە کوژراو ئەژمار ناکات تاوەکو تەرمەکەی نەدۆزرێتەوەو پشکنینی بۆ نەکرێت". 

ئەوەی تا ئێستا بڵاوبووەتەوە، ئەوەیە کە "مۆبایلەکەی شیلان، لە لایەن کەسێکەوە دۆزراوەتەوە و ڕادەستی پۆلیس کراوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین