جووەكانی سووریا دەگەڕێنەوە دیمەشق وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

شاندێكی جووەكانی سووریا دوای زیاتر لە (30) ساڵ لە جێهێشتنی وڵاتەكەیان سەردانی دیمەشق دەكەن، لەو سەردانە چەند شوێنێكی مێژوویی و پەرستگاكان بەسەر دەكەنەوە، شاندەكە پێكهاتووە لە كەسایەتییە دیارەكانی رەوەندی جوو لە ئەمەریكا كە حاخام ئاشەر لۆباتین و ژمارەیەكی دیكەی جووی سووری لەو شاندەبوون.

ئەو شاندە سەردانی شوێنە گرنگە مێژوویی كلتوورییەكان كردووە، وەك گۆڕستانەكانی جووەكانی سووریا، كێنیسی جوبەری مێژووییان كە لە ساڵانی ململانێكان دەسەڵاتی ئەسەد تێكیان داوە، هەروەك سەردانی گەڕەكی جووەكان لە دیمەشق و گۆڕی حاخام حاییم فیتالیان كردووە.

چالاكوانان پێیانوایە ئەو سەردانە هەڵگری چەند رەهەندێكی كۆمەڵایەتی و كلتوورییە، كە لە چوارچێوەی سیاسەتی حكومەتی نوێی سووریایەدایە بەرانبەر پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە.

حاخام یوسف و هێنری كوڕی دوای زیاتر لە (30) ساڵ دەگەڕینەوە كنێسی جووەكان لە ناوەڕاستی پایتەختی سووریا تەوڕوات دەخوێنن، لەگەڵ ئەوەی گەڕاونەتەوە بەڵام تا ئێستاش ترسیان لەگەڕانەوە هەیە بۆ نیشتیمانەكەیان.

لەدوای ئەوەی دەسەڵاتی ئەسەد قەدەغەی گەشتی لەسەر جووەكان هەڵگرت، كە چەندین ساڵ بوو بەسەریان سەپێندرابوو، ئەو باوك و كوڕە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو ئەو وڵاتەیان جێهێشت و چوونە ئەمەریكا، جگە لەوەش دەسەڵاتی سووریا كۆتوبەندی خستە جووەكان موڵك و ماڵ و وەزیفەی جووەكان.

ژمارەی جووەكانی سووریا چەند هەزارێك بوون، بەڵام كەمتر بەهۆی راگواستنیان ژمارەیەكی زۆر كەمیان مابوونەوە، ئەو كاتەی یوسف سووریا جێدەهێلێت و روودەكان ئەمەریكا و لە نیۆرك نیشتەجێ دەبێت هێنری كە ئەو كاتە منداڵ بوو.

یوسف كە ئێستا تەمەنی (77) ساڵە سەبارەت بە هۆكاری جێهێشتنی دەڵێت، "ئایا لە زیندان نەبووین؟ بۆیە چووینە دەرەوە، هەموو ئەوانەی لەگەڵ ئێمەبوون مردن."

كاتێك دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد سەرۆكایەتی نەما كەس و كاری حەمرا پلان بۆ گەڕانەوەی دادەنێت، ئەو گەڕانەوە بە هاوكاری تیمی بەدەمەوەچوونی سووریا بووە، كە گرووپێكی فشارن بارەگایان ئەمەریكایە كەس و كاری حەمرا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا كۆدەبنەوە.

دەسەڵاتدارانی سووریا دەڵێن، "هەموو پێكهاتەكانی سووریا رۆڵ لە داهاتووی وڵاتەكەیان دەبینین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك رووداوی گشتی هەیە بەشێك لە هاووڵاتیانی سووری و كەمینەكانی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە، هێنری حەمرا كە ئێستا تەمەنی (48) ساڵە دەڵێت، "وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەڵێنی بە پاراستنی ئاساوەری جووەكان داو، ئێمەش پێویستمان بە هاوكاری حكومەتە، پێویستیمان بە ئاسایشی حكومەتە، ئەوەش لە داهاتوو دەبێت."

ئەو كوڕ و باوكە لە كاتی رۆیشتنیان بە كۆڵانە تەنگە كۆنەكان تووشی دراوسێ فەڵەستینی و سوورییەكانی پێشوویان بوون و سەرسامبوون بە نووسینی بە پیتی عیبری لەسەر زۆربەی پەرستگای جووەكان.

هێنری دەڵێت، "دەمەوێت منداڵەكانمان بگەڕێنەوە ئەو كنێسە جوانە ببین، كارێكی هونەری جوانە، بەڵام هەندێك شت ون بووە، لەوانە تەوڕاتێكی دەستنووس بە پیتی زیڕ كە لە یەكێك لە پەستگاكانی جووەكان بوو، ئێستا لە كتێبخانەی ئیسرائیل.

موعاز مستەفا، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی سووری بۆ بەدەمەوە چوون ئەو دیمەنە بە دیمەنێكی كاریگەر ناودەبات و دەڵێت، "كاتێك لە دیمەشق بووم، لەناكاو چاوم یویسف حەمرا حاخامی جووی سووری كەوت كە لە ئەمەریكاوە گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی لە دایكبوونی." 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، "شتێكی جوان بووم گوێم لەو پیاوە و سوورییەكانی دیكە بوو لە شەقامەكان بەخێرهاتنەوەی رەوەندی جووی سووریان دەكرد، خۆشحاڵی خۆیان بە دیداریان و گەڕانەوەیان بۆ نیشتیمانیان دەردەبڕی."

لەگەڵ روخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هەیئەی تەحریری شام، چەند ئاماژیەیەكی بۆ كرانەوەی بەرانبەر جووەكان رەوانەكرد و ئامادەیی كرانەوەی بەڕوویان نیشان دا، هەندێكیش ئەو هەنگاوە بە هێوركردنەوەی مەترسییەكانی ئیسرائیل لە دەسەڵاتی نوێ دەبەستنەوە.

راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن دەسەڵاتی پێشووی سووریا رێگر بوو لەو جووانەی لە سووریا ماون سەردانی كێنسی بوجەبەر بكەن، لەدوای دەركردنی جووەكانی سووریا لە ساڵی (1992) یەكەمجارە شاندێكی جووەكان لە ئەمەریكاوە دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین