نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبۆوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان روو لە بەرزبوونەوەیە، شارەزایەکى ئابووریش دەڵێت، ئەگەرى ئاشتى لە رووسیا دەرفەت دەدات بازرگانەکان نەوت لە رووسیا بکڕن.

ئەمڕۆ هەینى (21/ شوبات/ 2025) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهانى بەرزبۆوە، شارەزانى ئابوورى ئاماژە بەوە دەکەن دابەزینى ئاستى نەوت لە کۆگاکان هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە.
بەڕێوەبەرایەتى زانیارییەکانى وزەى ئەمەریکاش ئاماژە بەوە دەکات، کە نەوتى خامى کۆگاکراو و بەنزین  بەهۆى کارى نۆژەنگرنەوەى پاڵاوگەکان دابەزیووە، ئەوەش بۆتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان. 
تۆچیتا تازاوا، شارەزا لە بوارى ئابوورى دەڵێت، دابەزینى بەنزینى کۆگاکراو لە ئەمەریکا و ترس لە کەمبوونەوەى هاوکارییەکانى رووسیا بووتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت

بەگوێرەى ئەو داتانەى کە لە ماوەى هەفتەیەک بڵاوکراوەتەوە، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت لە (3%) بەربزبۆتەوە، بەوەش نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنێت بۆتە 76 دۆلار و 36 سەنت و بەرمیلێک نەوتى تەکساس بۆتە 72 دۆلار و 54 سەنت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، چاوەڕوانى ئەگەرى ئاشتى نێوان رووسیا و ئۆکۆاینا دەبێتە سووکردنى سزاکان لەسەر مۆسکۆ، وا دەکات هەڵوێستى توندى ئۆکراینا لاواز بێت و وەبەرهێنەران دووبارە بگەڕێنەوە بۆ بازاڕەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین